مەترسی بڵاوبونەوەی نەخۆشی لێدەکرێت
سەگێکی بێلانە 15 ڕۆژە سەیارە لێی داوە و لە غاباتى قەڵادزێ کەوتووە
964+
محەمەد عەلی – پشدەر
زانیاریمان پێدرا، ماوه‌ى 15 رۆژه سه‌گێكی بێلانه به قاچ شكاوى لە غاباته‌كه‌ی قەڵادزێ كه‌وتووه و چاره‌سه‌ریشی بۆ نه‌كراوه، وه‌ك باسیان كرد بەهۆی کۆنی برینەکەیەوە کرم کەوتونە جه‌سته‌ى، ڤێتەرنەری قەڵادزێمان ئاگادار كرده‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، كه مەترسی بڵاوبونەوەی نەخۆشی لێده‌كرێت لەسەر مرۆڤ.
له‌كاتى كۆكردنه‌وه‌ى زیانیاری بوون هه‌واڵیان پێداین كه سه‌گه‌كه به‌هۆى سه‌ختى برینه‌كه‌یه‌وه له‌شوێنى خۆى تۆپیوه.
سەبریە حەسەن، هاوڵاتیەکی قەڵادزێیە بە 964ـی وت، زۆرجاران سه‌گه‌كه‌ى له‌سه‌ر ئه‌و رێگایه بیینوه كه به‌ره‌و باخچه‌كه‌یان ده‌ڕوات به‌هۆى شكانى هه‌ردوو قاچه‌كانییه‌وه به‌زه‌ییان پێداهاتووه و هه‌رجاره‌ى ده‌چوون نانیان بۆ ده‌برد.
وتیشی “15 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر سه‌گه‌كه لەسەر رێگای سه‌ره‌كى ئۆتۆمبێل لێیداوە و جێیهێشتووە”.
داوای كرد لایەنە پەیوەندیدارەکان چارەسەری خێرای بۆ بکه‌ن.
شەهرام محەمەد، لێپرسراوی بنکەی ڤێته‌رنەری قەڵادزێ بە 964ـی وت، حاڵەتی برینداربوونی سەگەکان زۆرە و بەپێی توانا هەرچی پێیان کرابێت کردویانە.
وتیشی “زۆرجار هاوڵاتی سەگی بۆ بنکەکەمان هێناوە چارەسەرمان کردووە، به‌ڵام ئەم هاوڵاتیەى به ئۆتۆمبێل له‌و سه‌گه‌ى داوه نه‌یهێناوه‌و سه‌گه‌كه‌ى جێهێشتووە، بۆیه به‌و حاڵه‌ته‌مان نه‌زانیوه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌وان شوێنی مانەوەی سەگی نەخۆشیان نیە، داواشی كرد شوێنی تایبەتیان بۆ دروستبکرێت بۆئه‌وه‌ى بتوانن له‌و شوێنه چارەسەریان بكه‌ن.
به‌قسه‌ى ئه‌م لێپرسراوه، سەگەکان زۆرجار توشی نەخۆشی هاری دەبن، پەلاماری هاوڵاتیان دەدەن و مەترسیان هەیە، یا بەهۆی نەخۆشی لەم جۆرە حاڵەتەی کە ئەم سەگە 15 رۆژە بریندارە، جۆرێک کرم دروست دەکات و نەخۆشی، هایدادد ستیس، بڵاودەكه‌نەوە کە یەکێکە لە خراپترین جۆری ڤایرۆسی نەخۆشی بۆسەر مرۆڤ.
روونیشیكرده‌وه كه رێژەی سەگی بێلانە له قه‌ڵادزێ زۆر زیادی کردووە و پێویستە شێڵتەریان بۆ دروستبکرێت، یان ده‌ڵێت “نەزۆک بکرێن بۆئه‌وه‌ى چیتر رێژەیان زیاد نەکات”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن