سپۆتیفای دەستبەرداری 600 کارمەندی خۆی بوو


عادل کانەبی

کۆمپانیای سپۆتیفای سەدا 6ی ژمارەی کارمەندەکانی کەمکردەوە، کە دەکاته نزیکەی 600 کارمەند، بە مەبەستی زیادکردنی داهات و کەمکردنەوەی تێچوو.

سەرۆکی کۆمپانیاکە دانیال ئێک لە راگەیەندراوێکدا وتی، بە تێپەڕینی کات بۆیان دەرکەوتووە کە پێویستیان بەو ژمارە زۆرەی کارمەند نییە.

پێش ئەو بڕیارە، ئەو کۆمپانیایە نزیکەی 10 هەزار کارمەندی هەبووە.

ئەم هەنگاوەی سپۆتیفای دوای ئەوە دێت کە هەریەک لە کۆمپانیاکانی مایکرۆسۆفت، مێتا، تویتەر و ئەمازۆن دەستبەرداری رێژەیەکی زۆری کارمەندەکانیان بوون بەهۆی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد و زۆری خەرجی.