وته‌بێژى لیژنه‌ى فه‌تواى هه‌رێم:
سستمى بانگدانى ئه‌لیكترۆنى له زۆربه‌ى مزگه‌وته‌كانى كوردستان پێویستى به كاته
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی بڕیارێكى وه‌زاره‌تى ئه‌وقافی هه‌رێم، بانگدان به‌شێوه‌ى ئه‌لیكترۆنى له زۆربه‌ى مزگه‌وته‌كانى هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت، وته‌بێژى لیژنه‌ى فه‌تواش ده‌ڵێت، له‌هه‌ندێك شوێن جێبه‌جێبه‌جێ كراوه، به‌ڵام كاتى پێویسته.
بڕیاره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف له چوارچێوه‌ى پڕۆژه‌یه‌ك بوو بۆ یه‌كخستنى كاته‌كانى بانگدان له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانى هه‌رێمی كوردستان و لیژنەی فەتوای هەرێمیش رەزامەندی لەسەر داوە.
پێشتر نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی هەرێم بە 964ـی راگەیاند بوو، لە نێوان پارێزگاکاندا بەپێی هەڵکەوتەی جوگرافی جیاوازی لەکاتی بانگداندا هەیە، بەڵام پڕۆژەکەی وەزارەتی ئەوقاف بۆ کاتی بانگدانی مزگەوتی ناو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانە، نەک هەموو کوردستان بەیەکەوە.
به‌پێی ئامارێكى فه‌رمى كه وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى بڵاویكردووه‌ته‌وه له هه‌رێمى كوردستاندا زیاتر له شه‌ش هەزار مزگەوت هەن.
عه‌بدوڵا شێركاوه‌یی، وته‌بێژى لیژنه‌ى فه‌تواى هه‌رێم، به 964ـى راگه‌یاند، كاتیان پێویسته بۆ جیسَبهجێكردنى یه‌كخستنى كاتى بانگدا و به ئه‌لیكترۆنى كردنى بانگدان له‌هه‌رێمی كوردستاندا.
وتیشی “بانگدانى ئه‌لیكترۆنى به‌شێوه‌ى زیندوو و راسته‌وخۆ له مزگه‌وتێك ده‌خوێندرێت به‌ڵام له‌رێگه‌ى ئامێرى تایبه‌ته‌وه ده‌كرێته سستم و بۆ هه‌موو مزگه‌وته‌كان ده‌گوازرێته‌وه”.
نموونه‌ى ئه‌م بانگدانهى له ناو سه‌نته‌رى پارێزگاى هه‌ولێر باسكرد، كه له‌ناو مزگه‌وتى سه‌واف به‌شێوه‌ى راسته‌وخۆ مامۆستایه‌كی ده‌نگخۆش بانگ ده‌دات و له‌وێشه‌وه بۆ مزگه‌وته‌كان ده‌گوازرێته‌وه.
روونیشی كرده‌وه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى سستمى گواستنه‌وه‌ى بانگدانه‌كه له‌رێگه‌ى ئامێری جیاجیاوه ده‌كرێت، بۆیه له‌رووى ته‌كنیكییه‌وه كاتى پێویسته تاوه‌كو له‌هه‌موو هه‌رێمى كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت.