لە سنووری ناحیەی مانگێش

لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس گیانایان لەدەستدا و پێنجی دیکەش بریندار بوون

+964

هیڤی دێوالی-دهۆک

لە رووداوێکی هاتوچۆ لە سەر رێگای گوندی مجل مختێ لەسنووری ناحیەی مانگێش دوو ژن گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەمە 13.8.2024، لە رووداوێکی هاتوچۆ کە لە نێوان تراکتۆرێک و دوو ئۆتۆمبێلی تایبەتی جوڕی “پیکاب، هۆندا ئالێنترا” روویدا، لە گوندی مجل مختێ، دوو ژن کەس گیانیان لەدەستدا کە یەکێکان تەمەنی 50 ساڵە و ئەوەی دیکەشیان تەمەنی نزیکەی 20 ساڵە .

هەیسەم بەربهاری وتەبێژی سەنتەری 122تەندروستی بە 964ـی وت، کەمێک پێش ئێستا لەسەر رێگای گوندی مجل مختێ روداوێکی سەخت رویداوە بەهۆیەوە دوو ژن گیانیان لەدەستداوە و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.

وتیشی، تیمی 122 تەرمەکان رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراون، هەر پێنج بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئازادی کراون.

گوندی مجل مختێ، دەکەوێتە سنووری ناحیەی مانگێش سەر بەقەزای دهۆک لە سنووری پارێزگای دهۆک.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

لە رووداوێکی هاتوچۆ دا نۆ کەس برینداربوون

لە رووداوێکی هاتوچۆ دا نۆ کەس برینداربوون