لە سلێمانی

گەڕەکێک دوو کارگەی قیری تێدایە و یەک بستی شەقامەکانی قیر نەکراوە

964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

ئەمڕۆ لەسەر ئەرکی خێرخوازێک بنکەی تەندروستیی گەڕەکی ناوگردان لە سلێمانی کرایەوە، لە ناوچەکەدا دوو کارگەی قیر هەن، بەڵام یەک بست لە گەڕەکەکە قیرتاو نییە.

محەمەد تۆفیق، موختاری گەڕەکی ناوگردان بە 964 وت، سەرجەم پرۆژەکانی ئەو گەڕەکە لەلایەن خێرخوازانەوە ئەنجامدراوە، تەنیا یەک قوتابخانەی سەرەتایی لەلایەن حکومەتەوە دروستکراوە.

باسی لەوەش کرد، نووسراویان بۆ کراوە بۆ قیرتاو، بەڵام تا ئەم ساتە لەلایەن حکومەتەوە بڕیاری لەسەر نەدراوە، هیچ کۆڵانێکی قیرتاو نەکراوە.

وتیشی، ئەمڕۆ لەلایەن خێرخواز حاجی سالار ئەحمەد شاسوارەوە بنکەیەکی تەندروستیان بۆ دروستکراوە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر