بۆ ماوەى 20 رۆژ

رێگەى هەولێر بۆ پیرمام بەرتەسک دەبێتەوە و جەنجاڵى دروست دەبێت

964+

وریا فەتاح

هاتوچۆى هەولێر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە، بەهۆى کارى بڕین لە دوو سایدى رێگاى هەولێر بۆ پیرمام، بۆ ماوەى 20 رۆژ جەنجاڵى دروست دەبێت و داوا لە شۆفێران دەکات شەقامى 150 مەترى بەکاربهێنن.

هاتوچۆى هەولێر لە ئاگادارییەکدا بڵاوى کردەوە، بە مەبەستی دروستکردنی زێرابێکی سندووقی بۆ گواستنەوەی ئاوی باراناو و کۆنەبونەوەی ئاو، کارى بڕین لەسەر رێگاى هەولێر بۆ پیرمام ئەنجام دەدرێت.

دەشڵێت: بە هۆکاری ئەم بڕین و هەڵکۆڵینی شەقامە رێڕەوێکی رێگاکە دەگیرێت رێگاکە بەر تەسک دەبێتەوە و ئەگەری درووست بونی جەنجاڵی هاتووچۆ هەیە بەتایبەتی لە بەیانیان.

هاتوچۆى هەولێر داوا لەو شوفێرانەی دەکات کە لە رێگای پیرمام بەرەو هەولێر دێن دەتوانن شەقامی ‌‌‌150 مەترى خێرا وەک رێگای جێگرەوە بۆ هاتنە ناو هەولێر بەکار بهێنن.

” ماوەی پڕۆژەکە 20 رۆژە و هەوڵ دەدرێت پێش ئەم وادەیە کارەکان تەواو بکرێت، بۆیە داوا لەو شوفێرانە دەکەین کە ئەم رێگایە بەکار دەهێنن ئارام بگرن تا کارەکان تەواودەبن”، هاتوچۆى هەولێر واى نوسیووە.

کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لەسەر رێگای هەولێر - پیرمام کەوتە...

کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لەسەر رێگای هەولێر - پیرمام کەوتەکار