ژنانی دوگیانی ئامێدی حەسانەوە

+964
هێڤی دێوالی- دهۆك

بە پشتیوانی وڵاتی چیك، ئەمڕۆ هۆڵێكی تایبەت بە منداڵبوون لە نەخۆشخانەی ئامێدی كرایەوە.

قەزای ئامێدی تەنیا نەخۆشخانەیەکی گشتی لێیە کە بەشی منداڵبوونی نییە، ئەمەش لە کاتێکدایە قەزایەکە 107 کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری دهۆک دوورە.

لە ئەمڕۆوە بەشی منداڵبوون لەو قەزایە کرایەوە، بەمەش ژنانی دوگیانی قەزایەکەو دوروبەری دەحەسێنەوە و چیتر بۆ منداڵبوونیان پێویست ناكات 107 کیلۆمەتر رێگە ببڕن.

جیهاد موزەفەر، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی ئامێدی بە تۆڕی964ی راگەیاند: نەخۆشخانەكە لە توانایدا هەیە چەندین نەخۆشی تایبەت بە منداڵبوون وەربگرێت و لە باشترین كوالیتیەكانی هەیە لە ناوچەكەدا.

هۆڵی منداڵبوون لە نەخۆشخانەی ئامێدی بەهاوكاری حكومەتی چیك دروستكراوە