هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان

سبەینێ تیروپشک بۆ ژمارەى حیزب و هاوپەیمانێتى و کاندیدەکان دەکرێت

964+

وریا فەتاح

سبەینێ لەلایەن کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانەوە، تیروپشک بۆ ژمارەى حیزب و هاوپەیمانێتى و کاندیدە سەربەخۆکان دەکرێت کە بەشدارى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دەکەن.

کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق بڵاوى کردووەتەوە کە رۆژى شەممە 10.8.2024، تیروپشکى تایبەت بە ژمارەى حیزب و هاوپەیمانێتى و کاندیدە سەربەخۆکان بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، بەڕێوەدەچێت.

کۆمیسیۆنەکە پێشتر ئاماژەی بەوەکردبوو، سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان داواى لە کۆمیسیۆن کردووە کە لە هەرێمى کوردستانەوە سەرپەرشتیى بەڕێوەبردنى هەڵبژاردنەکان بکات، ئەمەش بۆ ئاسانکاریى ئامادەبوونى نوێنەرى لایەنە سیاسییەکان و ئاسانتر بەڕێوەبردنى پرۆسەکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کات و شوێنی تیروپشکەکە لە هۆتێلی نێودەوڵەتی هەولێر کاتژمێر 10ـى بەیانى ئەنجام دەدرێت.

بڕیارە 20ـى تشرینى یەکەمى 2024، هەڵژاردن بۆ خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان بەڕێوە بچێت.

رۆژى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دیاریکرا

رۆژى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دیاریکرا