لە شوێنەکەیان ناڕازین
31 شۆفێری پاسی هێڵی ئیبراهیم خەلیل مانیان گرت
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
شۆفێری پاسەکانی رێگای ئیبراهیم خەلیل لە زاخۆ مانیان گرتووە و سەرنشین ناگوازنەوە، هۆکارەکەشی بۆ گواستنەوەی شوێنەکەیان دەگەڕێننەوە کە پێشتر لە ناو بازاڕ وەستاون.
لەو کاتەوە شوێنەکەیان گواستراوەتەوە کە شەقامی ناوبازاڕ بەهۆی دروستکردنی ئاوەڕۆوە داخرابوو.
محەمەد لەزگین، شۆفێری یەکێک لە پاسەکان بە 964ـی وت، ئەو شوێنەی ئێستامان زۆر قەرەباڵغە و کاتمان زۆر لێ دەڕوات و هاتوچۆش دەڵێت 15 رۆژی دیکە دەگەڕێنەوە شوێنی خۆتان.
موقەدم بێکەس، بەرپرسی بەشی هاتوچۆی ناو شاری زاخۆ بە 964ـی وت، بەناچاری شوێنی ئەو پاسانەمان گواستووەتەوە بۆ ئەو شوێنەی ئێستا، بەڵام هەوڵیان بۆ دەدەین ئەگەر بە کاتیش بێی شوێنێکی گونجاوتریان بۆ بدۆزینەوە.
هێلی گواستنەوەی ئیبراهیم خەلیل زیاتر لە 25 ساڵە کەوتووەتە کار و رۆژانە خەڵکێکی زۆری بەسەرەوەیە و لە رێگەیەوە هاتوچۆ دەکەن.
پێداچووەنەوە: توانا نەقی