بەرەبەیانى ئەمڕۆ
حیزبوڵڵا هێرشى کردە سەر ئیسرائیل
964+
وریا فەتاح
حیزبوڵڵاى لوبنانى بە مووشەکى کاتیۆشا هێرشى کردە سەر خاکى ئیسرائیل و سوپاى ئەو وڵاتەش هێرشە کانى لەلایەن سیستمى بەرگرییەوە بەرپەرچدایەوە.
ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرز ڤیدیۆى ساتى بەرپەرچدانەوەى هێرشەکانى بڵاو کردووەتەوە و پیشانى دەدات کە سیستەمی Iron Domeـى ئیسرائیل رێگری لە موشەکەکان دەکات کە لەلایەن حزبوڵای لوبنانەوە لە سنووری لوبنان و ئیسرائیلەوە تەقێنراون.
هێرشەکان بەرەبەیانى ئەمڕۆ لەلایەن حیزبوڵڵاى لوبنانەوە بۆ ناوچەکانى باکورى ئیسرائیل ئەنجامدراون، بە قسەى سوپاى ئیسرائیلیش بێت زۆرینەى زۆرى موشەکەکان بەرپەرچ دراونەتەوە.
حیزبوڵڵا لەبارەى هێرشەکانەوە دەڵێت، هێرشەکان بەرەنجامى هێرشى ئیسرائیلە بۆسەر گوندەکانی کفار کێلا و ئەل خیام لە باشووری لوبنان کە نزیک سنووری ئیسرائیلە.
لە دوای سەرهەڵدانی شەڕ لە نێوان حەماس و ئیسرائیل لە 7ـی ئۆکتۆبەرەوە، سنووری لوبنان و ئیسرائیل نزیکەی رۆژانە شایەتی رووبەڕووبونەوە و تەقە لە نێوان سوپای ئیسرائیل و گرووپی چەکدارى حیزبوڵڵای لوبنانی کە هاوپەیمانی حەماسە، دەبێتەوە.