لەلایەن ژمارەیەک چالاکوانەوە

لە گەرمیان نەمام دەچێنرێت دژی سوتانی دارستانەکانی کوردستان لەلایەن تورکیا

+964

میلاد جەلال – گەرمیان

ژمارەیەک چالاکوانی گەرمیان، ھەڵمەتێکیان دژ بە ھێرشەکانی وڵاتی تورکیا بۆ سەر ھەرێمی کوردستان دەستپێکردوە، ئەمڕۆ شەممە 30 نەمامیان لە ناحیەی رزگاری چاند.

ئەو چالاکوانانە ھەفتەی رابردوو بە بایکۆتکردنی کاڵای تورکی چالاکیەکانیان دەستپێکرد.

دلێر کەریم، یەکێکە لە چالاکوانانی ھەڵمەتەکە بە 964ـی وت،”دوژمنەکەت ھەرچی کرد پێچەوانەکەی ئەنجام بدە ئەو پێی تێکدەچێت، وڵاتی تورکیا بەو ھێرشانەی ژینگە و سروشتی کوردستان تێکدەدات، ئێمەش نەمام دەچێنین”.

“ئەمرۆ لە ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای کەلار 30 نەماممان چاند، چالاکیەکانمان بەردەوامی دەبێت و لە رۆژانی داھاتوو چەندین سیمینار و دیدار رێکدەخەین دژ بە ھێرشەکانی تورکیا”دلێر کەریم وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد،”ھەوڵدەدەین چالاکیەکانمان تەنھا لە سنووری گەرمیان نەبێت، بە ھاوکاری چالاکوانانی شارەکانیتر چالاکیەکان ببەینە دەرەوەی گەرمیانیش”.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە رۆژی ژینگەدا لە هەڵەبجە هەڵمەتی دابەشکردن و چاندنی ...

لە رۆژی ژینگەدا لە هەڵەبجە هەڵمەتی دابەشکردن و چاندنی نەمام دەستیپێکرد