لە ئاکرێ روویداوە
سزایەکی جیاواز؛ بەهۆی سەرپێچییەوە کرێی ئەمپێری پێنج مۆلیدە کەمکرانەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
زۆرجار بیستراوە بەهۆی سەرپێچییەوە غەرامەی خاوەن مۆلیدەکان کرابێ، بەڵام ئەمجارە لە ئاکرێ جیاوازتر روویداوە، کە بەهۆی سەرپێچییەوە “پارەی کرێی مانگی حەوت لەسەر بەشدارانی پێنج مۆلیدەی ئەهلی کەمکرایەوە”.
بەجۆرێک “لە نێوان 500 دینار بۆ هەزار و 500 دینار”، لەسەر نرخی هەر ئەمپێرێک لادەبرێت و کەمدەکرێتەوە، لە کاتێکدا لە تەواوی ئاکرێ 70 مۆلیدە لە کاردان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 1.8.2024، سەباح زێباری، سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکان لە ئاکرێ بە 964ی وت، “کەمکردنەوەی ئەو برە پارانە بەهۆی گازندە و نیگەرانی خەڵکەوە بووە، کە زۆرجار ماوەی 15 خولەک کارەبایان درەنگ پێدراوە یان مۆلیدەکان بە چەند کاتژمێر شکاون و بەدیلیان نەبووە”.
بڕیاری کەمکردنەوەی پارەکان بەمجۆرەیە؛
1. موەلیدی گەڕەکی ئالەیێ 1000 دینار.
2. موەلیدەی گەڕەکی خرگا 1000 دینار.
3. موەلیدەی گەڕەکی فەوجێ 500 دینار.
4. موەلیدەی گەڕەکی خرپا هەرکیا 1500 دینار.
5. موەلیدەی گەڕەکی گەلی 1000 دینار.
پێشبینی وایە، نرخی ئەمپێری مانگی حەوتی ئەمساڵ لەسەر ماڵەکانی زاخۆ لەنێوان 15 هەزار دینار بۆ 16 هەزار دینار بێت، سەباح زێباری وتی، “بەو پێیە بێت، 15 هەزار دینار بۆ 13 هەزار و 500 تا 14 هەزار وەردەگیرێ و ئەو پارەی دەگەڕێندرێتەوە دەبێتە قەرەبوو بۆ بەشداربووانیان”.