لە تاران کوژرا
ئیسماعیل هەنییە كێیە؟
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئەمڕۆ چوارشەممە بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی رایگەیاند، ئیسماعیل هەنییەی بەرپرسی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەكە لە تاران كوژراوە، دوای ئەوەی دوێنێ بەشداریی رێوڕەسمی دەستبەكاربوونی مەسعود پزیشكیانی سەرۆك كۆماری نوێی ئێرانی كرد.
ئیسماعیل هەنییە کێیە؟
• ئیسماعیل عەبدولسەلام ئەحمەد هەنییە، سیاسەتمەداری فەڵەستینی و بەرپرسی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس.
• لە ساڵی 1962 لە کەمپی پەنابەرانی ئەلشاتی لە رۆژئاوای شاری غەزە لە دایک بووە.
• ئیسرائیل لە ساڵی 1989 بۆ ماوەی سێ ساڵ زیندانی کرد، دوای ئەوە دوورخرایەوە بۆ مەرجەع زوهور لەسەر سنووری لوبنان و فەڵەستین.
• لە ساڵی 1997 وەک بەرپرسی نووسینگەی سەرۆکی بزووتنەوەکە، ئەحمەد یاسین دەستنیشانکرا.
• لە کانوونی یەكەمی 2005 سەرۆکایەتیی لیستی گۆڕانکاری و چاکسازی کردووە کە لە دووەم هەڵبژاردنی یاسادانانی فەڵەستین لە ساڵی 2006دا زۆرینەی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
• لە شوباتی 2006 حەماس کاندیدی کرد بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی فەڵەستین و هەر لەو مانگەدا دەستبەکاربوو.
• لە ساڵی 2007 مەحمود عەباس سەرۆکی دەسەڵاتی نیشتمانی فەڵەستین لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی فەڵەستینی دوورخستەوە.
• دوای هەڵبژاردنی مانگی ئایاری 2017، بووە سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس، لە دوای خالد مەشعەل.
• دوایین دەرکەوتنی هەنییە دوێنێ سێشەممە بوو، كە بەشداریی رێوڕەسمی دەستبەكاربوونی مەسعود پزیشكیانی سەرۆك كۆماری نوێی ئێرانی كرد لە تاران.