بە تۆمەتی هاوکاریکردنی زیندانییەکی هەڵاتوو

ئاسایشی سلێمانی شەش کەسی دەستگیر کرد

964+

ژێوار خدر

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی، شەش کەسی بە تۆمەتی هاوکاری کردنی زیندانییە  هاڵاتووەکەی چاکسازی سلێمانی دەستگیر کرد.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا رایگەیاندووە، لە ماوەی 24 کاتژمێردا توانیویانە ئەو تۆمەتبارە راکردووە دەستگیر بکەنەوە لە پارکی هەواری شار، کە دوێنێ یەکشەممە لە چاکسازی سلێمانی رایکردبوو، دەشڵێت هەر ئەمڕۆ شەش کەسی دیکەشیان دەستگیر کردووە بە تۆمەتی هاوکاریکردن و حەشاردان و گواستنەوەی کچەکە زیندانییە هاڵاتووەکە.

بەپێی راگەیاندراوەکە، ئێستا سەرجەم دەستگیرکراوەکان رادەستی یاسا کراون.

دوێنێ یەکشەممە، لە ناو چاكسازی ژنان و منداڵانی سلێمانی كچە راگیراوێك، كە تەمەنی 15 ساڵە و دانیشتوى زڕگوێزە، لە كاتژمێر 2ـە دوای نیوەڕۆی رایکرد، پێش ئەوەی ئەمڕۆ دەستگیر بکرێتەوە.

زیندانییەك لەناو چاكسازی ژنان و منداڵانی سلێمانی رایك...

زیندانییەك لەناو چاكسازی ژنان و منداڵانی سلێمانی رایكرد