کەش و هەوا
کەش جێگیرە و پلەکانی گەرما لە هەندێک شوێن دادەبەزن
+964
سۆما حەکیم زادە
ئەمرۆش وەک رۆژانی رابردوو بە پێی پێشبینی کەش و هەوا ئاسمان ساماڵە و گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ بەسەر پلەکانی گەرمادا نەهاتووە..
بەپێی بەشی پێشبینی کەش و هەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بۆ ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان ساماڵە و پلەکانی گەرماجێگرن و تەنها ناوچەکانی رۆژهەڵات نەبێ کەمێک نزم دەبنەوە لەتۆمارکراوەکانى دوێنێ.
گەرمیان گەرمترینە بە 45پلەی سیلیزی و حاجی ئۆمەرانیش کەشەکەی فێنکە بە 28 پلەی سیلیزی.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 43
سلێمانی : 39
دهۆک : 40
کەرکوک : 44
هەڵەبجە : 41
زاخۆ :41
سۆران : 40
حاجی ئۆمەران : 28
گەرمیان : 45