خاوەنی 4 جۆرى به‌ناوبانگه
ئه‌مساڵیش له ته‌قته‌ق فێستیڤاڵى هه‌نجیر به‌ڕێوه‌ده‌چێت
+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڕیاره ئه‌مساڵیش فێستڤاڵى هه‌نجیر له ناحیه‌ى ته‌قته‌ق به‌ڕێوه‌بچێت و له ئێستاوه كشتو‌كاڵى ئه‌م ناحیه‌یه ئاگادارى جوتیارانى كردووه‌ته‌وه خۆیان ئاماده بكه‌ن بۆ ئه‌م فێستڤاڵه.
ئه‌مه سێیه‌م ساڵه فێستڤاڵى هه‌نجیر له ته‌قته‌ق به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ساڵى پار فێستڤاڵه‌كه له رۆژى 23.8.2023 به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌مساڵیش به‌هه‌مانشێوه له‌هه‌مان رۆژدا به‌ڕێوەده‌چێت.
سه‌باح حاجی عوسمان، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شی كشتو‌كاڵى ته‌قته‌ق له فه‌یسبووكه‌كه‌ى بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌مساڵیش فێستڤاڵه‌كه لەژێر چاودێری بەڕێوبەرایەتی ناحیەی تەقتەق و بەشی کشتوکاڵی ناحیه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، كه فیستیڤاڵه‌كه له پارکی گوڵی مەهناز به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئاگاداری جوتیارانیشی لە سنوری نەحیەكانی تەقتەق، سێگردکان، سکتان، ئاشتی، شوان و شێخ بزێنی كراوه‌ته‌وه، كه دەتوانن به بەرهەمی هەنجیر و بەرهەمە ناوخۆیەکانیان بەشدار بن.
ئه‌و جوتیارانه‌ى به‌شدار ده‌بن پێویسته پێشتر سه‌ردانى به‌شی كشتو‌كاڵى ناحیه بكه‌ن بۆ خۆ تۆماركردن.
ساڵى پار زیاتر له 60 جوتیار به به‌رهه‌مى جیاواز به‌شداریان له فێستڤاڵه‌كه كردبوو.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ى كه پێشتر كشتو‌كاڵى ته‌قته‌ق به 964ـى داوه، ساڵانه هه‌نجیرى ته‌قته‌ق ماوه‌ى سێ مانگ به‌رهه‌مى ده‌خاته بازاڕه‌كانه‌وه، له‌مانگى ته‌مووزى هه‌موو ساڵێكیش رۆژانه نزیكه‌ى 40 تۆن ره‌وانه‌ى عه‌لوه‌كان ده‌كرێت.
هه‌نجیره‌كانى ره‌یحانه، پاییزی، ره‌ش و كێوى له جۆره دیاره‌كانى هه‌نجیرى ته‌قته‌قن، كه له‌رووى زانستییه‌وه به زه‌رد و ره‌ش و سه‌وز ناو ده‌برێت، به‌ڵام زه‌رده‌كه‌یان له بازاڕدا زۆرترین خواستى له‌سه‌ره.