بەشی دیکەش دەکەنەوە

باڵەخانەی هاتوچۆی پیرمام تەواو بووە و تەنیا گواستنەوەی ماوە

964+

میدیا گۆران

لە قەزای پیرمام باڵەخانەیەک لەسەر ئەرکی وەزارەتی ناوخۆ بۆ پۆلیسی هاتوچۆ دروست کراوە و تەنیا ئەوە ماوە کە کارەکانی بەتەواوەتی تەواو بێت و بیگوازنەوە شوێنە نوێیەکەیان.

حامد ئیسماعیل کاکەیی قایمقامی پیرمام بە 964ـی وت، لە قەزای پیرمام باڵەخانەیەک لەسەر ئەرکی وەزارەتی ناوخۆ بۆ پۆلیسی هاتوچۆ دروست کراوە، لە ئێستادا تەنها باڵەخانەکەی دروستکراوە و هێشتا بە تەواوەتی نەکراوەتەوە.

وتیشی، لەدوای کردنەوەی، شۆفێرانی قەزای پیرمام دەتوانن لەوێ کارەکانیان راپەڕێنن، ئەگەری هەیە لە داهاتوو بەشی مۆڵەتی شۆفیری و بەشی هەزەش بکرێتەوە.

حامد ئیسماعیل دەشڵێت، بنکەی پۆلیسی هاتوچۆمان لە بەستۆڕە هەیە و نیازمان هەیە لە کۆڕێ و بناری سەفینیش بیکەینەوە، ئەم بنکانەش دەکەونە سەر بەشی پۆلیسی هاتوچۆی پیرمام.