سێ مانگە موچەیان وەرنەگرتووە

کارگوزارانی نەخۆشخانەی خانەقین بایکۆتیان کرد

+964
راژان باجەڵان – خانەقین

ئەمڕۆ چوارشەممە 24.7.2024، کارگوزارەکانی نەخۆشخانەی خانەقین بە تەواوی دەستیان لە کار هەڵگرت بەهۆی دواکەوتنی موچەکانیانەوە و تا ماوەیەکی نادیار نایەنەوە سەرکار .

دایکی عەلی یەکێک لە کارگوزارەکانی نەخۆشخانەکەیە و بە 964ی وت، “سێ مانگە موچەم وەرنەگرتووە و خاوەن منداڵ و مێردێکی نەخۆشم، موچەکانمان تەنیا 300هەزارە کەچی بەدەستمان ناگات “

ئاریان ئەحمەد کارمەندێکی گەنجە و تەمەنی 17 ساڵە، ئەرکی بەخێوکردنی ماڵەوەیانی گرتۆتە ئەستۆ و وەک خۆی باسی دەکات، ئەگەر موچەکەی نەگات، مەجبورە لە شوێنێکی تر کار بکات بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی. .

دکتۆر شوان شاکر بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی خانەقین بە 964ی وت، ئەمڕۆ کارمەندانی نەخۆشخانە بەشێک لە ئەرکی پاککردنەوەی ژوور و شوێنە تایبەتەکانی خۆیانی گرتۆتەئەستۆ، بەشێکی لەلایەن کارمەندانی شارەوانی پاککرایەوە وەک هاوکارییەک و ئەگەر وا بڕوات لە ماوەیەکی کەمدا پیسی نەخۆشخانەکە ناشیرین دەکات و لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لەسەر خەتین بۆ ئاسانکردنی کاری کارگوزارەکان .

کارگوزارەکان کە ژمارەیان 40 کەس دەبێت لەلایەن کۆمپانیایەکی ئەهلییەوە بە ناوی ( زهرك الوطن )پارەیان بۆ سەرف دەکرێت کە ئەوان گرێبەستییان لەگەڵ حکومەت هەیە،  بە هۆی دابیننەکردنی پارەش لەلایەن حکومەتەوە بۆیان، توانای سەرفکردنی موچەی کارمەندانیان نییە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

بۆمبێك لە خانەقین دۆزرایەوە و هێزە ئەمنییەكان دەوریان ...

بۆمبێك لە خانەقین دۆزرایەوە و هێزە ئەمنییەكان دەوریان داوە