سێ رۆژ بوو له نزمبوونهوه دابوو
كهمبونهوهى نهوتى كۆگاكراوى ئهمریكا نرخى نهوتى بهرزكردهوه
964+
فهرهاد حهسهن
بههۆى كهمبوونهوهى نهوت له كۆگاكانى ئهمریكا، ئهمڕۆ چوارشهممه نرخى نهوت له بازاڕهكاندا بهرزبووهوه لهكاتێكدا ماوهى سێ رۆژ بوو لە دابەزین دابوو.
نرخی نەوتی برێنت 37 سەنت بەرزبووەوە و بە 81 دۆلار و 38 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هاوکات نرخی نەوتی سووکی تێکساسی ئەمریکا 38 سەنت بەرزبووەوە و بە 77 دۆلار و 34 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نەوتی برێنتی دەریای باکوور لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا بە رێژەی 5٪ بەهای خۆی لەدەستداوە و هەر لەو ماوەیەدا، نەوتی سوکی تێکساسی ئەمریکاش بە رێژەی 7٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.
بەپێی راپۆرتى پەیمانگەی نەوتی ئەمریکا، هەفتەی رابردوو قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لەو وڵاته سێ ملیۆن و 900 هەزار بەرمیل کەمیکردووە. هاوکات قەبارەی بەنزینی کۆگاکراویش 2.8 ملیۆن بەرمیل کەمیکردووە لە هەمان ماوەدا.
نەوت
لە زەڕایەن
بەرمیلێک نەوت جەستەی کارمەندێکی نەخۆشخانەی سووتاند
دوو هەزاریش زیاتر وەردەگیرێت ئەگەر ببرێتە بەردەمی ماڵەکان
لە چۆمان پێش ئەوەی نەوت دابەش بکرێت پارە وەردەگیرێت
"هەفتەی داهاتوو دابەش دەکرێت"
بەشی خۆراکی پشدەر داوا لە هاوڵاتیان دەکات پسوڵەی نەوت نوێ بکەنەوە
کەمیکردووە