تەمەنی سێ ساڵە
لە ئاکرێ منداڵێک بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەست دا
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
لەگوندێکی سنووری قەزای ئاکرێ منداڵێک بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەست دا.
منداڵەکە بەناوی (ر، ر)ـە و تەمەنی سێ ساڵە و دانیشتووی گوندی خرپا زێباریایە لەسنووری قەزای ئاکرێ.
نيچیرڤان فەخرەدین، وتەبێژی تەندروستی قەزای ئاکرێ بە 964ـی وت، کەمێک پێش ئێستا منداڵێکی تەمەن سێ ساڵان گەیندرایە نەخۆشخانە و لە پزیشکی داد پشکنینی پێویستی بۆ ئەنجامدراوە دەرکەوتووە بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا.
وتیشی، رووداوەکە لەکاتێکدا روویداوە کە دایکی منداڵەکە سەرقاڵی شۆردنی ماڵەکە بووە، دوای تەواوکردنی سەلاجەی ماڵەکەی هەڵکردووە و منداڵەکە دەستی لە سەلاجەکە داوە و کارەبا گرتوویەتی تا گەیەندراوەتە نەخؤشخانە گیانی لەدەستداوە.
بەپێی قسەی وتەبێژی تەندروستی ئاکرێ، لەلایەن پزیشکی دادی ئاکرێ پشکنین بۆ تەرمی منداڵەکە کراوە و لەئێستادا تەرمی منداڵەکە رادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی