ئەوەی کردیان بەخێر شکایەوە

دانیشتووانی گوندێکی سەیدسادق 20%ی کرێی فێربوونی شۆفێری نادەن

964+
ئەحمەد مستەفا

نووسینگەیەکی شۆفێری لە سەیدسادق بڕیاریداوە لە 20%ی کۆی تێچووی دەرهێنانی فێربوونی شۆفێری لە دانیشتووانی گوندێکی دانیشتووانی سنوورەکەی وەرنەگرێت، بەو مەرجەی لەلایەن ئەنجومەنی گوندەوە پشتگیرییەک ببات.

هۆکاری بڕیارەکە، بەهۆی ئەو کارانەیە لە خولی فێربوونی خوێندەواری گەورە ساڵان و پاکڕاگرتنی ژینگە و چاندنی دار، ناونانی کۆڵانەکانی گوندەکە و دروستکردنی رێگا و کۆکردنەوەی پیل و پاتری و نەکێشانی جگەرە لە گوندەکەیاندا بووە، هەروەک ساڵانە ئاژەڵێکی زۆری تێیدا دەکرێت بە قوربانی.

بە گوێرەی ئەو بڵاوکراوەی ئەمڕۆ سێشەممە 23.7.2024، ئەنجومەنی گوندی گامێش تەپە لە سەیدسادق بۆ 964 یان ناردووە، تێیدا نووسراوە، “دانیشتووانی گوندەکەمان ئاگادار دەکەین، کە نووسینگەی سەیدسادق بۆ فێربوونی شۆفێری وەک پاڵپشتی و پێزانینیان بەو کار و پرۆژانەی کە لەلایەن ستافی ئەنجومەنی گوندەکەمانەوە ئەنجام ئەدرێت لە 20% داشکاندن بۆ تێچووی فێربوون و رێکارەکانی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری بکەن بۆمان”.

ئەنجومەنەکە دەڵێت، “بڕیارەکە وەک دەستخۆشییە و هاندانە، داوا لە دانیشتووانی گوندەکەمان دەکەین هەر کەسێک بەنیازی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێرییە سەردانی ئەنجومەنی گوندەکەمان بکات بۆ ئەوەی پشتگیری پێ بدات و لەو ئۆفەرە سوودمەند بێت”.

نووسینگەی شۆفێری سەیدسادق لە وەڵامی راگەیاندنی ئۆفەرەکەدا، ئاماژەی بەوەکردووە، “پێمان خۆشە بەپێی توانامان بەشداربین لەو خزمەتەی لە گوندە خۆشەویستەکان دەکرێت، سەرەڕای ئەو داشکاندنەش کە بۆ هەموو قۆناغەکانە، هەر کەسێک لای ئەوانەوە بێت ئامادەین بەپێی دۆخی تایبەتی خۆی و پێویستیەکانی هاوکاری زیاتریشی بکەین و هەموو کارئاسانیەکی بۆ بکەین”.

ئەو هەواڵانەی خوارەوە، بەشێک لە چالاکیەکانی گوندەکە:

300 نەمام و گوڵ وەک جەژنانە دابەش دەکەن

300 نەمام و گوڵ وەک جەژنانە دابەش دەکەن

گوندێکی سەیدسادق بەشداری لە پڕۆژەیەکی قەزای پێنجوێندا...

گوندێکی سەیدسادق بەشداری لە پڕۆژەیەکی قەزای پێنجوێندا کرد

لە گوندی گامێش تەپە خوێندنی ئەلفوبێی کوردی دەستیپێکرد

لە گوندی گامێش تەپە خوێندنی ئەلفوبێی کوردی دەستیپێکرد