وێنەى تۆمەتبار و کچەکەى لە کاتى فرۆشتنى کۆرپەکەى.... وێنە:964 عربى
بە سێ ملیۆن دینار
“لەکاتى فرۆشتنى کۆرپەکەى دەستگیرکرا”
964+
وریا فەتاح
لە بەغدا تۆمەتبارێک لە کاتى هەوڵدان بۆ فرۆشتنى کۆرپەکەى دەستگیرکرا.
ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتى ناوخۆى عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاوى کردەوە، لە ناوچەى سنەک لە شارى بەغدا تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە ویستویەتى کوڕە ساواکەى بە سێ ملیۆن دینار بفرۆشێت.
دەستگیرکردنەکە لەلایەن فەوجێکى فریاکەوتنى 3ـى بەغدا لە بەشى رەسافە ئەنجامدراوە، ئەوەش دواى ئەوەى زانیاریان لەبارەى فرۆشتنى کۆرپەکە پێگەیشتووە.
لە پڕۆسەکەدا، جگە لە باوکەکە کە ویستویەتى کۆرپەکەى بفرۆشێت، ئەو کچەشى دەستگیرکراوە کە لەگەڵى بووە.