سودانی چوار کارگەی جەنگی کردەوە
هەر لە گولەی بچوکەوە دروستی دەکەن هەتا هاوەن و بەلەمی شەڕکردن
964+
ژووری هەواڵ
ئەمڕۆ لە بەغدا سودانی چوار کارگەی کردەوە کە کەلوپەلی جەنگی دروست دەکەن هەر لە گولەی بچووکەوە هەتا هاوەن و بەلەمی شەڕکردن.
ئەم کارگانە کۆمپانیای پیشەسازی جەنگی دروستی کردوون کە حکومەت خاوەنیەتی و دەکەونە خوارووی بەغداوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق خۆی چوو کارگەکانی کردەوەو تەماشای کرد بزانێت خەریکی چین.
بەپێی راگەیەندراوی نوسینەگەی میدیای سەرۆک وەزیران کە 964 بەرچاوی کەوتووە کارگەیەکیان زەخیرەی بچووک دروست دەکات و شوێنیشی هەیە بۆ تاقیکرنەوەی چەک و گولە هاوەن.
دوای ئەوە چووە تەماشای کارگەی دروستکردنی بەلەمی جەنگی و مەدەنی کردووە، ئینجا تەماشای ئەو کارگەیەی کردووە کە ئۆتۆمبێلی کارەبایی بەرهەم دەهێنن.
سودانی لە کاتی کردنەوەی کارگەکان وتی ”ئەمڕۆ بناغەی پیشەسازی سەربازی دادەڕێژینەوە، داوا لە هەموو دامەزراوە ئەمنییەکانیش دەکەم ئیتر بەرهەمەکانی ئەم کارگانە بەکاربهێنن.