مەترسن

درۆن بەسەر ئاسمانى رواندزدا دەفڕێت

964+

وریا فەتاح

ئەمڕۆ شەممە، درۆن لە ئاسمانى رواندو دەفڕێت، بەڵام مەترسن درۆنى جەنگى نییە و بۆ رووپێوکردن بەکاردێت.

سەرۆکایەتى شارەوانى رواندز دانیشتوانى قەزاکە ئاگادار دەکات، هـیچ کاردانەوەیەکیان نەبێت بەرامــبەر ئەو درۆنـەی ئەمڕۆ لە ئاسمانی رواندز دەبینرێت.

وەک ئەوەى باسى دەکەن، درۆنـەکە بەفەرمی مۆڵەتی فڕینی لە لایەنی ئەمنییەوە وەرگرتــووە، تەنها بۆ مـەبەســتی روپێوی کردنی ئەندازەیی سنوری شــارەوانی رواندز کە لەلایەن ستافی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سۆران بە مەبەستی دانانی نەخشەی کەرتی بەکار دەهێنرێت.

جەختیش کراوەتەوە هەر کەس و لایەنێک سەرپێچى بەرامبەر درۆنەکە بکات، رێکارى یاسایى بەرامبەر دەگرن.

ئەگەر سبەینێ درۆنتان بینى هیچ نییە مەترسن

ئەگەر سبەینێ درۆنتان بینى هیچ نییە مەترسن