خەڵکی کوێن؟

دوو کەس گیانیان لەدەست دا و پێشمەرگەیەکیش بریندار بوو

964+
زەید کۆچەر-دهۆک

ئەم ئێوارەیە لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت خۆیان بەیەکدا کێشاوە و لە ئەنجام دا دوو کەس، كە ژن و پیاوێکن، گیانیان لەدەست داوە و پیاو و ژنێكی دیكەش بریندار بوون، كە پیاوەكە پێشمەرگەیە.

رووداوەکە لەسەر رێگای بەردەڕەش- موسڵ روویداوە لە نزیک گوندی دووبەردان ساڵح ئاغا و زیانێکی زۆر بەر هەردوو ئۆتۆمبێلەکەش گەیشتووە.
شڤان عوسمان، ئەفسەر لە هاتوچۆی بەردەڕەش بە 964ی وت، ئەو رووداوەی لە رێگای بەردەڕەش- موسڵ روویداوە لە رووی جۆگرافیاوە بۆ ئێمە ناگەڕیتەوە و لە دەشتی نەینەوایە سەر بە ناحیەی باشیک.

وتیشی، رووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل جۆری ” پیکاپ دێر و کۆرۆلا” روویداوە و کۆرۆلاكە تایبەت بووە و 5 کەسی تێدا بووە و خەڵکی موسڵن و پیکاپەك دێرەکەش یەک کەسی تێیدا بووە و پێشمەرگەیە و خەڵکی گوندی “دربێستانە” لە سنووری ناحیەی رۆڤیا.

“پێشمەرگەکە بریندارە و لە بنکەی تەندروستی بەردەڕەشەوە رەوانەی نەخۆشخانەی ئاکرێ کراوە، لە ئۆتۆمبێلەکەی دیكەدا ژن و پیاوێک گیانیان لەدەست داوە و بە رەگەز عەرەبن و خەڵكی موسڵن لە گەڕەکی “حەی ئەلزهور” و هەروەها ژنێکی تریش هەر لەگەل ئەم خێزانەدا بریندارە، ئێستا چارەسەر وەردەگرێت”، شڤان عوسمان وای وت.

باسی ئەوەشی كرد، تەرمی ژن و پیاوەکە لەگەڵ ئەو ژنەی لەگەڵیان بریندار بووە گەڕێندراونەتەوە بۆ شاری موسڵ.

ئەمە دووەم رووداوی هاتوچۆی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆیە لە هەرێمی كوردستان، كە بە دەست پەیامنێرانی 964 گەیشتبێت، ئەویتریان لە رێگەی كۆیە و دوكان بوو، لەوێشدا دوو هاوڵاتی گیانیان لە دەست دا.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لە رێگەی کۆیە ـ دوکان کەسێک گیانی لەدەست دا

لە رێگەی کۆیە ـ دوکان کەسێک گیانی لەدەست دا