وێنەی کابینە تازەکان وێنە: شارەوانی کەرکوک
کابینەیان لە چوارڕییانەکان بۆ داندرا
پۆلیسی هاتوچۆی کەرکوک لە سەرما و گەرما دەپارێزرێن
964+
ژێوار خدر
بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی کەرکوک بڵاویکردووەتەوە، چەند کابینەیەکی تازەیان بۆ پۆلیسی هاتوچۆ دابین کردووە و ئیتر کارمەندانی هاتوچۆی کەرکوک پارێزراو دەبن لە سەرما و گەرما.
شارەوانییەکە دەڵێت، ئەم پڕۆژەیە لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانە دایە کە بۆ مەبەستی جوانکردنی سیمای شارەکە گرتوویانەتە بەر و لە سەرجەم چوارڕێیانەکانی شاردا کابینە نوێیەکان دانراون.
روونیشیکردووەتەوە، کابینەکان بە دیزاینێکی سەردەمییانە دروستکراون و ئامێری ساردکەرەوە و گەرمکەرەوەیان تێدایە بۆ ئەوەی لە گەرمای هاوین و سەرمای زستان کارمەندانی هاتوچۆ پارێزراو بن.