باسی چی دەکەن؟
فیلمی هۆڵیوود نییە و نمایشی شیعەکانە لە عاشوورا
+964
پەری ساڵح
بەبۆنەی یادی عاشووراوە لە بازاڕی شێخەکانی پارێزگای زیقار نمایشێکی مێژوویی هاوشێوەی فیلمە سینەماییەکانی هۆڵیوود بەڕێوەچوو.
شیعەکان لە رۆژی عاشورا کە لە 10 رۆژی سەرەتای مانگی موحەرەم ئەنجامدەدرێت، تا چلەی ئیمامی حوسێن لە مانگی سەفەر مەراسیمە ئاینییەکانیان ئەنجامدەدەن، ئەمڕۆش لە بازاڕی شێخەکانی زیقار بەشێک لە دیمەنەکانی ئەو چیرۆکە مێژووییە هاوشێوەی فیلمێکی راستەقینە بە بەشداری هەزار ئامادەبوو نمایش کرایەوە.
بەشداربووەکان جلوبەرگی ئەو سەردەمەیان پۆشیبوو، شمشێر و رمیان هەڵگرتبوو بە سواری ئەسپەوە هێرشیان دەکرد و تۆز و خۆڵیان دەکرد و هێرشیان دەبرد، لەولاشەوە خێوەتەکانیان دەسووتاند.
ئەمە بە بڕوای پەیڕەوانی مەزهەبی شیعە، گێرانەوەی دیمەنەکانی ئەو رۆژەیە کە ئیمام حوسێن تێیدا شەهید بوو.