964 سەردانی کرد

ئایا تەندروستیی ماجید جێگیرە؟

+964

دیلان محەمەد – سلێمانی

ماوەی چەند رۆژێکە هونەرمەند ماجید بەهۆی ناجێگیریی دۆخی تەندروستییەوە لە نەخۆشخانەیەکی تایبەتی سلێمانییە.

پەیامنێری 964 بەمەبەستی هەواڵپرسینی ماجید لە نزیکەوە سەردانی نەخۆشخانەی کرد و زانیاریی ئەوەی وەرگرت، کە دوێنێ نەشتەرگەری قورگی بۆ كراوە و ناتوانێت باش قسە بکات، ئێستاش تەندروستی جێگیرە و چەند رۆژی داهاتوو نەخۆشخانە جێدەهێڵێت.

نزیکەی ساڵێک پێش ئێستا بە هەمان شێوە، بەهۆی تێکچوونی تەندروسییەوە بە شێوەیەکی کتوپڕ برایە نەخۆشخانە.

ماجید کە زیاتر بە وەرگێڕانی گۆرانییەکانی هونەرمەندی فارس “موعین ئەسفەهانی” بۆ كوردی ناوبانگی پەیداكرد، جگە لە بەشداریکردنی لە چەند پرۆگرامێک هیچ کار و بەرهەمێکی نوێی لە ماوەی رابردوودا نەبووە.

ماجید، خه‌ڵكی شاری سلێمانییه‌، خاوه‌نی دوو ئەلبوم و چەند تراكێكی گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپە‌، چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا ژیانی هاوسه‌رگیری پێکهێنا، بەهۆی لێكچوونی ده‌نگی له‌گه‌ڵ موعین ئه‌سفه‌هانی، به‌ موعینی كوردی ناوبانگی هونه‌ری په‌یدا كردووه‌.

پێداچوونەوەی : پەری ساڵح

ماجید ناساغە و لە بەزم و قسە خۆشەکانی نەکەوتووە

ماجید ناساغە و لە بەزم و قسە خۆشەکانی نەکەوتووە