ده‌یان ده‌سته‌ به‌شدارن

خانه‌قین له‌ رۆژى عاشوورادا “خێر ئیمام حوسه‌ین فره‌س”

964+
راژان باجەڵان – خانەقین

له‌خانه‌قین ده‌یان ده‌سته‌ به‌شدارن له‌ ساڵیادى رۆژى عاشوورا و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌موو ده‌سته‌ و كاروانه‌كان روویان له‌ حوسەینییەی گەورەی خانەقین كردووه‌.
خانەقین، زۆربەی دانیشتوانەکەی کوردی شیعەن.
ئەبو زەینەب، یەکێک لە شیوەنکارانە و بە 964ی وت “لەم رۆژەدا ئیمامەکەمان و هاوەڵانی شەهید بوون بۆ هێشتنەوەی ئاینی ئیسلام لەسەر رێڕەوی راستی خۆی بۆیە هەرچی بکەین هێشتا کەمە “.
کەڕاڕ کاکەیی، بەشداربوویەکی تری ئەم مەراسیمەیە و بۆ 964ی گێڕایەوە، یادەکە تەنها بۆ مەزهەبی شیعە نییە بەڵکو سونە و کاکەیی و کورد و عەرەب بە یەکسانی تیایدا بەشدارن و ئەوەش رەنگدانەوەی جوانی شاری خانەقینە .
پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

"كه‌س نه‌ڵێ ئیمام حوسه‌ین هی منه‌، به‌ڵكو هی هه‌موومانه‌"