شەڕەتەقە و راوەدوونان

دوو كەس لە پردێ بە تۆمەتی بازرگانیی ماددەی هۆشبەر دەستگیر كران

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، لەلایەن هێزێکی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە لە شەقامەکانی ئاڵتون کوبری شەڕ و راوەدوونان بۆ دوو كەس كرا، كە بە گوێرەی زانیارییەكانی سەرچاوەیەكی ئەمنی بۆ 964، یەكێكیان بازرگانی ماددەی هۆشبەرە و ئەویتریان هاوكاری بووە، دوای هەوڵێكی زۆریش هەردوو تۆمەتبار دەستگیر كران.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پردێ بە 964ی وت، بە گوێرەی زانیارییە هەواڵگرییەکان، بەدواداچوون بۆ ئۆتۆمبێلی ئەو بازرگانەی ماددە هۆشبەرەکان کراوە کە ویستوویەتی لە دەستی هێزەکانی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان را بكات.

سەرچاوەكە دەڵێت، راوەدوونانەکە لە شەقامەکانی ئاڵتۆن كۆپری بوو، بەڵام بەهۆی سەرلێشێواوییەوە ئۆتۆمبێلی تۆمەتبارەكە  خۆی بە دیوارێکدا کێشاوە، کاتێکیش ویستویەتی هەڵبێت، دەزگا ئەمنییەکان تەقەیان کردووە و بە فیشەکێک لێیانداوە و دەستگیریان كرد، هەروەها هاوڕێکەی لە بازگەی پردی ئاڵتۆن كۆپری دەستگیرکرا.

سەرچاوەكە دەڵێت، تۆمەتبارەکان گواستراونەتەوە بۆ بنکەی پۆلیسی ئاڵتۆن كۆپری ئێستا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت، كە چوار كیلۆگرام ماددەی هۆشبەریشیان پێبوو.

ژنێکی تۆمەتبار بە ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرا

ژنێکی تۆمەتبار بە ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرا