“دوو ئۆتۆمبێل لێکیان داوە”

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەست دا

964+
زەید کۆچەر – دهۆک

کەمێک پێش ئێستا، لە رێگای سەرەکیی شێخان- دهۆک رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل روویدا و لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەست دا و دوو کەسيش بریندار بوون.

ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە، رەوانەی پزیشکی داد کراوە و خەڵکی پارێزگای دهۆکە.

دڵشاد محەمەد، بەرپرسی راگەیاندنی هاتوچۆی شێخان بە 964ـى وت، نزیکەی کاتژمێر 5:00 ئێوارە دوو ئۆتۆمبیل لە جۆری هیوندای تیکسۆن و پیکئاپ لە نزیک گوندی مامزدینای سەر بە ناحیەی باعەدرێ لە قەزای شێخان بەیەکیاندادا و لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەست دا.

وتیشی “لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە و دوو کەسی دیکەش بریندارن”.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە خەڵکی پارێزگای دهۆکە و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کرا و بریندارەکانیش رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

پێداچوونەوە: فەرهاد حەسەن