قوتابیان دڵخۆشن

تاقیکردنەوەکانى پۆلى 12ـى ئامادەیى کۆتایى هات

964+

ئەحمەد محەمەد – سلیمانى

دواى 21 رۆژ، ئەمڕۆ قوتابیانى پۆلى 12ـى ئامادەیى کۆتا تاقیکردنەوەیان ئەنجامدا، چەند قوتابییەکیش قسەیان بۆ 964 کردووە و دەڵێن، باش تێپەڕى.

رۆژى 23.6.2024، تاقیکردنەوە گشتییەکانى پۆلى 12ـى ئامادەیى  دەستیپێکرد و 122 هەزار و 15 قوتابى بەشدارى پڕۆسەکەیان کرد

ئەمڕۆ 14.7.2024، تاقیکردنەوەکان کۆتاییان هات، شەن بەختیار قوتابییەکى پۆلى 12ـى وێژەییە، دواى هاتنە دەرەوەى لە هۆڵى تاقیکردنەوە قسەى بۆ 964 کرد، و وتى،” بەهۆى ئەوەى کاتى زیاتریان بۆ داناین و باش خوێندمان، تاقیکردنەوەکان باش تێپەڕین”.

ئەو قوتابییە کە چاوەڕوانى هەیە کۆى نمرەکانى لە سەرووى 90 بێت، باسى لەوەشکرد کە لەو ماوەیەدا بەشێوەیەک خوێندویەتى، مەجالى ئەوەى نەهێشتووەتەوە کە گلەیى لەخۆى بکات و بڵێت خۆزگە باشتر بمخوێندبا.

هەرچەندە قوتابیان بۆچونیان جیاوازە لەبارەى کۆى پڕۆسەکەوە، بەڵام دڵخۆشى بە رووخساریانەوە دیارە کە تاقیکردنەوەکانیان تەواو کردووە.

کۆى 122 هەزار و 15 قوتابییەکە کە بەشدارى تاقیکردنەوەکانیان کردووە بەم شێوەیە دابەشبوون:

پارێزگاى هەولێر: 39 هه‌زار و 547 قوتابی به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن و دابەشکراون به‌سه‌ر 680 هۆڵ دابه‌ش كراون.

پارێزگای سلێمانی: 27 هه‌زار و 376 قوتابی به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن و دابەشکراون به‌سه‌ر‌ 423 هۆڵ.

پارێزگای دهۆك: 28 هه‌زار و 285 قوتابی به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن و دابەشکراون به‌سه‌ر ‌ 525 هۆڵ.

ئیدارەى گەرمیان: گه‌رمیان پێنج هه‌زار و 635 قوتابی به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن و دابەشکراون به‌سه‌ر  98 هۆڵ.

پارێزگاى هەڵەبجە: هه‌زار و 794 قوتابی به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن و دابەشکراون به‌سه‌ر 39 هۆڵ.

ئیدارەى سۆران: سۆران 7 هه‌زار و 294 قوتابی به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن و دابەشکراون به‌سه‌ر 130 هۆڵ.

ئیدارەى راپه‌ڕین پێنج هه‌زار و 749 قوتابی به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن و دابەشکراون به‌سه‌ر 105 هۆڵ.

ئیدارەى زاخۆ شه‌ش هه‌زار و 335 قوتابی به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن و دابەشکراون به‌سه‌ر 115 هۆڵ.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

 قوتابییەکى پۆلى 12ـى ئامادەیى نەگەیشت بە هۆڵى تاقیکرد...

 قوتابییەکى پۆلى 12ـى ئامادەیى نەگەیشت بە هۆڵى تاقیکردنەوەو گیانى لەدەست دا