هه‌زاران دۆنم پووش و پاوان سوتاوه
سێ رۆژە سنووری 12 گوندی ئاغجەلەر دەسوتێت
964+
عه‌زیز گۆپته‌په‌یی – ئاغجه‌له‌ر
ماوه‌ى سێ رۆژه ئاگر له سنوورى ناحیه‌ى ئاغجه‌له‌ر كه‌وتووه‌ته‌وه و تا ئێستا كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه، به‌هۆى زۆرى ئاگره‌كه به‌رگرى شارستانى سلێمانى تیمی فڕۆكه‌وانیان بۆ ناردوون بۆ كۆنتڕۆڵ كردنى.
فاتیح هۆمەری، دانیشوی گوندی عەسکەر به 964ـى وت، سه‌ره‌تاى توانیان ئاگركه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن به‌ڵام دواتر ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه و تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
وتیشی “ئاگره‌كه سنوورى 12 گوندى ئاغجه‌له‌رى گرتووه‌ته‌وه و زیانێكى زۆرى به‌جێهێشتووه”.
ئامانج جەوهەر، سەرۆک شارەوانى ئاغجەلەریش به 964ـى راگه‌یاند، ئاگره‌كه له تواناى به‌رگرى شارستانى ئه‌واندا نییه كۆنتڕۆڵى بكه‌ن، بۆیه تیمى فرۆكه‌وانى له سلێمانى هاتوون.
وتیشی “ئاگره‌كه تا ئێستا به‌هه‌زاران دۆنم پووش و پاوانى سووتاندووه و تا ئێستاش كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن