لە دوێنێ شەوەوە دەسوتێت
ئاگر واز لە ئاغجەلەر ناهێنێت
964+
عەزیز گۆپتەپەیى- ئاغجەلەر
لە شەوى رابردووەوە ئاگر بەرۆکى سنوورى پێنج گوندى ئاغجەلەرى گرتووە و بە درێژایى ئەو ماوەیە دەسوتێت و سەدان دۆنم پوش و پاوەن و دارستانى سروشتى سووتاون و ئێستاشى لەگەڵبێت کۆنتڕۆڵ نەکراوە.
ئاگرهكه له زهویهكی پووش و پاوان روویداوه و دواتر پەڕیوەتەوە بۆ بەشێک لە شاخی کانی بۆگەنە و گەورەدێ كه سەدان دار بەڕووی تێدایە
هێمن کەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی به 964ـى وت، کاتژمێر لە کاتژمێر 12:30 خولەکى شەوى رابردووەوە ئاگرەکەى سنوورى ئاغجەلەر کەوتووەتەوە و تیمەکانى بەرگرى شارستانى و خەڵکانى خۆبەخش سەرقاڵى کۆنتڕۆڵکردنین.
زانا عومەر لە بەرگری شارستانی ئاغجەلەر به 964ـى وت،” ئاگرەکە سنوورى پێنج گوندى گرتووەتەوە کە هەریەک لەمانەن (داڵەوای سەروو، مایلە، کانی بۆگەنە، بلوکێن، گەورەدێ).
وەک ئەوەى زانا عومەر باسى دەکات، زەرەرو زیانەکانى ئاگرەکە بۆسەر سروشتى ناوچەکە زۆرە و گومانیش دەکەن کەسانى نەناسراو ئاگرەکەیان کردبێتەوە.
“هەڵکردنى بایەکى بەهێز لە بەرەبەیانیدا ئاگرەکەى بەهێزو بڵاو کردووە و ئەرکى تیمەکانى قورس کردووە، بۆیە ئاگرەکە هەر لە زیادبووندایە و کۆنترۆڵ نەکراوە”، زانا عومەر واى وت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح