964+
"وەک هاوکارى پێیانداوین"
ئاسایشى راپەڕین: هیچ زەوییەکمان داگیر نەکردووە
964+
وریا فەتاح
لەسەر دەنگۆى داگیرکردنى زەوییەک لە شارى رانیە، ئاسایش روونکردنەوە دەدات و دەڵێت، داگیرنەکراوە و بەهاوکارى پێیانداوین.
بەپێى روونکردنەوەى بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى راپەڕین، ئەو زەویەى دەکەوێتە بەرامبەر بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى راپەڕین و لەلایەن ئاسایشەوە سیاجکراوە، موڵکى بنەماڵەى حاجى سێناجیانییە و وەک هاوکارى دراوەتەوە بە بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى راپەڕین بۆ راگرتنى ئۆتۆمبێل تا ئەو کاتەى خۆیان پێویستیان بەو زەویە دەبێت.
روونکردنەکە لە کاتێکدایە، وەک ئاسایشى باسى دەکات دەنگۆیەک بڵاوکراوەتەوە کە ئەو زەوییە لەلایەن ئاسایشەوە داگیرکراوە.