"ده‌ردانی گازه ژه‌هراوییه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه"
رێڕه‌وى پاسکیلسواری له شهقامهكانى هه‌ولێر دروستده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له شهقامهكانى هه‌ولێر، پڕۆژه‌ى دروستكردنى رێڕه‌وى پاسکیلسواری دروستده‌كرێت و به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكى پارێزگاى هه‌ولێریش ئه‌م پڕۆژه‌یه خزمه‌ت به ژینگه ده‌كات.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى پارێزگارى هه‌ولێر له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار ورده‌كارى چۆنیه‌تى جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌كه باسكرا و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند و راوێژكاریی ئه‌ندازیاری له پارێزگای هه‌ولێر پێكهێندراوه.
سیمینارێكیش سازكرا و به‌هۆیه‌وه گفتوگۆی زیاتر له‌باره‌ی پڕۆژەکە و شرۆڤه‌ی ته‌واوی لایه‌نه‌كانی كرا.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی پارێزگاى هه‌ولێر، بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌یانه‌وێت سوود له ئه‌زموونی پاریس وه‌ك ده‌سته‌خوشكی شاری هه‌ولێر و هۆڵه‌ندا وه‌ك وڵاتی پێشه‌نگ له به‌كارهێنانی پایسكل وه‌ربگیرێت.
ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، كه شاری هه‌ولێر وه‌ك شارێكی بازنه‌یی له‌باره بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی دروستكردنی رێڕه‌وی پاسکیلسواری، له‌كاتی ته‌واوبوونی ئاماده‌كارییه‌كان و وه‌رگرتنی سه‌رنج و روونكردنه‌وه‌كان، پڕۆژه‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه وا باسكراوه، كه پڕۆژه‌كه خزمه‌تێكی ته‌واو به ژینگه‌ی پارێزگای هه‌ولێر ده‌كات و كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانه‌كانی كه‌شوهه‌واش كه‌مده‌كاته‌وه و رێگهخۆشكهریش ده‌بێت بۆ زیادكردنی رێژه‌ی سه‌وزایی و كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌ردانی گازه ژه‌هراوییه‌كان له رێگه‌ی ئۆتۆمبێل و هۆكاره‌كانی دیكه‌ی گواستنه‌وه.
پارێزگاى هه‌ولێر
به‌گشتى نزیكه‌ى 300 هه‌زار كه‌سه
به‌راورد به پارێزگاكانى هه‌رێم هەڵه‌بجه زۆرترین فۆڕمی ئه‌لیكترۆنى خۆراكى پڕكردووه‌ته‌وه
ئه‌مڕۆ ده‌نگدانى گشتییه
له هه‌رێمى كوردستان 93 ژن ركابه‌رى زیاتر له 200 پیاو ده‌كه‌ن بۆ گه‌یشتنه په‌رله‌مان
لە قه‌زاى سیدەکان و ناحیه‌ى پیران
دروستکردنی دوو نەخۆشخانەی 25 قەرەوێڵەیی له ته‌واوبووندان
"له 26 به‌ركه‌وته‌ى مین زۆربه‌یان گیانیان له‌ده‌ستداوه"