خێزانێک دوای مردنی نەخۆشەکەیان پەلاماری کارمەندانی نەخۆشخانەیاندا
+964
پەری ساڵح
پاش مردنی نەخۆشێک شەڕێکی توند و دەستەویەخە لە نێوان کەسوکاری نەخۆشێک و کارمەندانی ئەمنی نەخۆشخانەیەکی نەجەف روویدا.
کەمێک پێش ئێستا لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ” المناذرة”ـی نەجەف ، دوای مردنی یەکێک لە نەخۆشەکان، بەهۆی دەمەقاڵێوە شەڕی دەستەویەخە کەوتە نێوان کەسوکاری مردووەکە و کارمەندانی ئەمنی نەخۆشخانەکە.
شایەتحاڵێکی رووداوەکە بۆ بەشی عەرەبی 964 وتی، نەخۆشخانە بوو بە هۆڵی زۆرانبازی و بۆکسی توندیان لەیەک دەدا و یەکێک لە کارمەندە ئەمنییەکانی نەخۆشخانەکە لەلایەن کەسوکاری مردووەکەوە بۆکسێکی یەکجار توندی خوارد.
لە ئێستادا شەڕەکە کۆنترۆڵکراوە و شەڕکەرەکان دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە.