دیمه‌نێكی ناحیه‌ى دێگه‌ڵه _ وێنه: سۆشیاڵ میدیاى دێگەڵە_DeGaLa
3 کاتژمێر و نیو كاره‌باى نیشتمانى هه‌یه
مۆلیده تاقانه‌كه‌ى ناحیه‌ى دێگه‌ڵه چاككرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
مۆلیده تاقانه‌كه‌ى ناحیه‌ى دێگه‌ڵه دواى له‌كاركه‌وتنى بۆ ماوه‌ى نزیكه‌ى 10 كاتژمێر، چاككرایه‌وه و ده‌ستى به پێدانى كاره‌با كرده‌وه.
له سه‌نته‌رى ناحیه‌كه ته‌نیا یه‌ك مۆلیده هه‌یه، به‌هۆى تێكچوونییه‌وه ئاگادارى هاوڵاتیان و شوێنكاره‌كان كرابووه‌وه كه ئاگادارى كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كانیان بن، به‌هۆى بێ كاره‌باییه‌وه زه‌ره‌مه‌ند نه‌بن.
هاشم مه‌حمود، هاوڵاتییه‌كی دێگه‌ڵه‌یه به 964ـى وت، كه مۆلیده‌كه له‌كار كه‌وت دیار نه‌بوو كه‌ى چاكده‌كرێته‌وه بۆیه ئه‌مه كێشه‌یه‌كی گه‌وره بوو بۆ ناحیه‌كه‌یان چونكه كاره‌باى نیشمانیان زۆر كه‌مه.
وتیشی “له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێردا ته‌نیا سێ سعات و نیو كاره‌باى نیشتمانیمان هه‌یه، ئه‌گه‌ر مۆلیده‌كه چاك نه‌كرابایه‌وه ئه‌وه كێشه‌یه‌كى زۆرى دروست ده‌كرد”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، خاوه‌نى مۆلیده‌كه ده‌ستوبردى كرد و ئه‌مرۆ كاتى عه‌سر مۆلیده‌كه‌ى خسته‌وه‌كار.
ناحیه‌ى دێگەڵە، سه‌ر به قه‌زاى كۆیه‌دیە، له سنووره‌كه‌یدا 34 گوند هه‌ن و زیاتر له 40 هه‌زار كه‌سى لێ ده‌ژیت، 40 کیلۆمه‌تر له شاری هه‌ولێر و 30 کیلۆمه‌تریش له ناوه‌ندى قه‌زای کۆیه دووره.