لە ناحیەی پێباز دادەمەزرێن
لە وەزارەتی ناوخۆ ناوی 202 کەس هاتەوە بۆ دامەزراندن
964+
ژووری هەواڵ
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ناوی 202 کەسی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت وەرن بۆ چاوپێکەوتن بەمەبەستی دامەزراندن لە بەڕێوەبەرایەتی کارتی نیشتیمانی ناحیەی پێباز.
دامەزراندنەکە بەشێوەی گرێبەستە و بۆ ئەو کەسانەیە کە پێشتر داواکارییان پێشکەشکردووە و دەرچووی ئەم بەشانە دەگرێتەوە: یاسا، ئە ندازیاری تەکنەلۆژیای زانیاری ( IT)، ئەندازیاری کۆمپیوتەر و بەشی پەیوەندیەکان و گەیاندن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 11.7.2024، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ناوی ئەو 202 کەسە دوای وردبینیکردن و پاڵاوتنی ناوی پێشکەشکاران بە رەچاوکردنی مەرجی تەمەن لەلایەن لیژنەی تایبەتمەند دیاریکراوە.
رێکەوتی 237.2024 دیاریکراوە بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ دەرچووانی بەشی یاسا و ئە ندازیاری تەکنەلۆژیای زانیاری ( IT)، دەبێت لە کاتژمێر 9:00ـی بەیانی لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی (دوو) لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان ئامادەبن.
هەروەها رێکەوتی 24.7.2024 دیاریکراوە بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ دەرچووانی بەشی ئەندازیاری کۆمپیوتەر و بەشی پەیوەندیەکان و گەیاندن، دەبێت لە کاتژمێر 9:00ـی بەیانی لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی (دوو) لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان ئامادەبن.
وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت، “هەر کەسێک لە سرەی خۆی بۆ چاوپێکەوتن ئامادە نەبێت، مافی دەفەوتێت”.
بۆ زانینی لیستی ناوی پاڵێوراوانی بەشی یاسا و ئە ندازیاری تەکنەلۆژیای زانیاری ( IT) کلیک لێرە بکە.
بۆ زانینی لیستی ناوی پاڵێوراوانی بەشی ئەندازیاری کۆمپیوتەر و بەشی پەیوەندیەکان و گەیاندن کلیک لێرە بکە.