بەستەڵەکەکە شکا

لەماوەى 30 رۆژدا پارێزگارى کەرکوک هەڵدەبژێردرێت

964+

کاروان ساڵحی- کەرکوک

دواجار بەستەڵەکى ناکۆکییەکان شکا و دواى نزیکەى حەوت مانگ بەسەر هەڵبژاردندا، ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک کۆبووەوە و بڕیارە لە ماوەى 30 رۆژدا پارێزگار و سەرۆکى ئەنجومەن هەڵببژێردرێن.

ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە، 11.7.2024، سەرجەم ئەندامانى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک بۆ یەکەمجار دواى حەوت مانگ کۆبوونەوە.

پەروین فاتیح ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە 964ـی وت، کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆ زۆر گرنگ بوو، ئەو کێشە و بەستەڵەکەى لە نێوان لایەنە سیاسییەکان هەبوو بەم دانیشتنە نەمان، ماوەى مانگێک دیاریکراوە بە رێککەوتن پارێزگار و سەرۆکى ئەنجومەن هەڵببژێرین.

لە 18.12.2023 وە، هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى عێراق بە کەرکوکیشەوە ئەنجامدراوە و تا ئێستا تەنیا دوو جار کۆبوونەوە بەڕێوە چووە، بەڵام یەکەمجار بوو ژمارەى یاسایى ئەندامان ئامادە ببن، بۆیە ئەمە بە یەکەم کۆبوونەوەى ئەنجومەنەکە دیاریکراوە.

کۆبوونەوەکە دواى بڕیارەکەى سەرۆک وەزیرانى عێراق هات کە دوو رۆژ لەمەوبەر بڕیاریدا کە دەبێت دانیشتنى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک ئەنجام بدرێت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

کۆبوونەوەى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک شکستى هێنا

کۆبوونەوەى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک شکستى هێنا