بازاڕى خانوبەرەش سست بووە

کرێى یەکەى نیشتەجێبوون تا 200 دۆلار دابەزیوە

964+

ئەحمەدشەمزین – هەولێر

نەمانى متمانە و راوەستانى پڕۆژەکان و گەشەى بەغدا، بازاڕى خانووبەرەى هەولێرى سست کردووە، وەک خاوەن نوسینگەکانیش دەڵێن، دوو ساڵە بە تەواوەتى بازاڕ سست بووە و لە ئێستاشدا تا 200 دۆلار کرێى شوقە دابەزیوە.

دڵشاد سەید سەلیم، لە تەمەنى 10 ساڵیەوە لەگەڵ باوکى سەرقاڵى کڕین و فرۆشتنە لەناو بازاڕى خانووبەرەى هەولێر، ئەو ئێستا خاوەنى نوسینگەیەکى خانووبەرەیە و لەبارەى سست بوونى بازاڕەکە بە 964ـى وت،”ماوەى دوو ساڵە بازاڕى خانووبەرە بەتەواوەتى سست بووە و زۆر هۆکاریش لەپشت ئەمەوەن لەوانە راوەستانى هەندێ پڕۆژەى نیشتەجێبوون لە کاتێکدا قیست دراوە و خەڵک ئەرکى خۆى بەجێهێناوە”.

بە هەزاران خەڵک پارەى پڕۆژەیان داوە و دەبوو پڕۆژەکەش تەواو بوونایەن، بەڵام هەر هەیکەلە و کارکردنیش تێیدا وەستاوە، ئەمە واى کردووە خەڵک بترسێت و بکشێتەوەن چونکە متمانەى نەماوە”، ئەو خاوەن نوسینگەیە واى وت.

چەندین هۆکار لەپشت سست بوونى بازاڕەکەن، گەڕانەوەى ئاوارەکان و گەشەکردنى بەغدا هۆکارێکى دیکەن کە کە خەڵکى نەتەوەى عەرەب بچن لەوێ یەکەى نیشتەجێبوون بکڕن.

بە بڕواى نورى ساڵح، بەڕێبوەرەى فرۆشتنى یەکەى نیشتەجێبوون لە یەکێک لە پڕۆژەکان، پارەخواردن لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە هۆکارێکى گەورەیە بۆ سست بوونى بازاڕەکە، چونکە خەڵک بەم هۆیەوە متمانەى لەدەستداوە.

ئاشکراشى کرد، جگە لە دابەزینى نرخى شوقەکان کە هەیانە 10 هەزار دۆلار لە نرخەکەى بووەتەوە، کرێى شوقەش 100 تا 200 دۆلار، دابەزیوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ئیدارەى راپەڕین گۆڕستانى پڕۆژە تەواو نەکراوەکانە

ئیدارەى راپەڕین گۆڕستانى پڕۆژە تەواو نەکراوەکانە