دواى نزیکەى مانگێک بەرگری شارستانی ئاشکراى دەکات

هۆکاری ئاگرەکەی باڵەخانەی تولیب “کۆسەرە” بووە

964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر

دواى نزیکەى یەک مانگ بەسەریدا، ئەمڕۆ بەرگرى شارستانى هەولێر ئەنجامى لێکۆڵینەوەکانى لە ئاگرەکەى باڵەخانەى تولیب ئاشکراکرد و دەڵێت، لە کۆسەرەوە دروست بووە.

لە 13.6.2024 ئاگر لە بەشى سەرەوەی باڵه‌خانه‌ی گۆڵدن تولیب کەوتەوە کە پڕۆژەیەکى نیشتەجێبوونەوە و کارکردن تێیدا بەردەوامە.

ئەوکات کە بەرگرى شارستانى ئاگرەکەى کۆنتڕۆڵکرد، نەیزانى هۆکارەکەى چى بووە بۆیە رایگەیاند کە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەین و دواتر ئاشکراى دەکەین، بەڵام تا ئەمڕۆ هیچ ئەنجامێکیان رانەگەیاندبوو.

ئەمڕۆ 11.7.2024 پێنجشەممە، 964 بەدواداچوونی بۆ ئەم بابەتەکرد و بە وتەى شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر کە بۆ 964 قسەى کردووە، لێكۆڵینەوەكانیان ئەوەیان دەرخستووە کە ئاگرەکە لە ئەنجامی كاركردن بە كۆسەرە دروست بووە.

“ئێمە لەدوای رووداوەکە ڤیدیۆی ساتی یەکەمی ئاگرکەوتنەوەکەشمان بڵاوكردەوە”، وتەبێژى بەرگرى شارستانى هەولێر واى وت.

لەبارەی دەستگیركردنی ئەو کرێکارانەى كاری كۆسەرەیان كردبوو، وتەبێژى بەرگرى شارستانى هەولێر ئەوەى خستەڕوو کە ئەوان لەلایەن تیمەكانی پۆلیسی هەولێر پەڕاوی لێكۆلینەوەیان بۆ كراوەتەوە.

964 زیاتر لە 10 جار پەیوەندى بە کارزان ساڵح، وتەبێژى پۆلیسی هەولێرەوە کرد و ویستى بزانێت ئەو دۆسییەیە لاى ئەوان چى بەسەر هاتووە، بەڵام وەڵامى پەیوەندییەکەى نەدایەوە.

پێداچوونەوە: میدیا گۆران

كۆپته‌ر ده‌یه‌وێت ئاگره‌كه‌ی باڵه‌خانه‌ی تاوەرەک...

كۆپته‌ر ده‌یه‌وێت ئاگره‌كه‌ی باڵه‌خانه‌ی تاوەرەکانی تولیب كۆنتڕۆڵ بکات

ئاگرێك له‌ شه‌قامی چل مه‌تری كه‌وتووه‌ته‌وه‌

ئاگرێك له‌ شه‌قامی چل مه‌تری كه‌وتووه‌ته‌وه‌