نزیکەی 5 هه‌زار دۆنم پووش و پاوان سووتاون
ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان هاوینى سلێمانیان گه‌رمتر كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی ئامارێكى فه‌رمى، مانگى رابردوو چه‌ندین رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه روویان له سنوورى سلێمانى بووه و به‌هۆیه‌وه نزیکەی پێنج هه‌زار دۆنم پووش و پاوان و ده‌یان دۆنم ره‌زو باخ سووتاون.
ئاماره‌كه هی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى سلێمانییه، به ته‌واوى به‌ش و بنكه‌كانییەوە.
به‌پێی ئاماره‌كه، به‌هۆى رووداوه‌كانى ئاگركه‌وتنه‌وه، 550 دۆنم پووش و پاوان 62 دۆنم رەز و باخ و دەغڵودان له سنوورى قه‌زاى ماوه‌ت و هه‌زار و 500 دۆنم پووش و پاوان له سنوورى قه‌زاى پێنجوێن، دوو هه‌زار و 610 دۆنم پووش و پاوانیش له شوێنى دیكه‌ى جیاوازى سلێمانى سووتاون و دوو هاوڵاتیشیان له‌سه‌ر هۆكارى ئاگركه‌وتنه‌وه ده‌ستگیركردووه.
26 هاوڵاتی دیكه‌ش وه‌ك سه‌رپێچیكارى جیاواز ده‌ستگیركراون، كه تێیاندا راوى ماسی، باڵنده‌ى كێوى، زێده‌ڕۆیی، داربڕین، بیرلێدان و خه‌ڵوز دروستكردنیان به شێوه‌ى نایاسایی ئه‌نجامداوه.
هه‌ربه‌پێی ئه‌م ئاماره، چه‌ندین كه‌لوپه‌ل و ئامێریش له‌لایه‌ن تیمه‌كانیانه‌وه ده‌ستیبه‌سه‌رداگیراوه، كه سه‌رپێچییه‌كانیان پێ ئه‌نجامداوه.