بەنداوی قلیاسانیش دروست دەکرێت

ئامادەکاری دەکرێت بۆ دروستکردنی پڕۆژەی گەشتیاری لە سەرچنار

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

وەبەرهێنانی سلێمانی ئەمساڵ چاوی لە گەشەپێدانی کەرتی گەشتوگوزارە لە شارەکەدا و لە پڕۆژەیدایە بەنداوێک لەسەر چەمی قلیاسان دروست بکات.

عەزیز محەمەد بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی سلێمانی بە 964ـی وت، ئەمساڵ گرنگی بە بواری گەشتوگوزار دەدەن و پێشەنگی کارەکانیان دەبێت، فەرمانگە پەیوەندیدارەکان راسپێردراون ئامادەکاری بکەن بۆ کۆمەڵێک پڕۆژەی گرنگ.

باسی لەوەکرد، کار دەکەن لەسەر زیاتر لە پێنج پڕۆژە، کە دەکەوێتە لای سەرچنار تا دەگاتە لای گەڕەکی عەواڵ و چەند جێگایەکی دیکەش لە پلاندایە کاری بۆ بکرێت.

ئەوەی خستەڕوو، ئەو پڕۆژانە لە کاتی خۆیدا رادەگەیەندرێت و لە چوارچێوەی ئەو کارانەشدا دروستکردنی بەنداوێکە لەسەر چەمی قلیاسان.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

سلێمانی؛ یەکتربڕی ئارام کرایەوە و شۆفێران دەتوانن بەک...

سلێمانی؛ یەکتربڕی ئارام کرایەوە و شۆفێران دەتوانن بەکاریبهێنن