هەلیکار دەڕەخسێنێت

کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی لە چوارقوڕنە دەکرێتەوە

+964

ژێوار خدر

پرۆژەی کۆمەڵگەی پەروەردەیی چوارقوڕنە، یەکێکە لە پرۆژەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی راپەڕین کە لە ناحیەی چوارقوڕنە جێبەجێ دەکرێت و بڕیاریشە لە ماوەى 36 مانگدا تەواو بکرێت.

 لە 5.8.2022 لە پڕۆژەکەدا دەست بە کارکردن کراوە و تائێستا 40%ـى پرۆژەکە تەواو کراوە

رووبەرى پڕۆژەکە هەشت هەزار و 880 هەزار و 19مەتر دووجا کە گوژمەی دوو ملیۆن و  45 هەزار و 516 دۆلارى بۆ تەرخانکراوە.

محەمەد قادر لێپرسراوی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی راپەڕین بە 964ـى وت، پرۆژەکە پێکهاتووە لە (باخچەی ساوایان، قوتابخانەی بنەڕەتی، قوتابخانەی ئامادەیی، مەلەوانگە، رێستۆرانت، هۆڵی فرە مەبەست، یاریگا، پارکینگ و سەوزایی).

وتیشی، “ڕێژەی سەوزایی پڕۆژەکە دوو هەزار و 530  مەتر دووجایە کە 25.5%ـى رووبەری گشتی کۆمەڵگەکە پێکدەهێنێت و ماوەی تەواوبوونی پڕۆژەکە 36 مانگە.

پڕۆژەکە لە ئێستادا 40%ـی کارەکانی تەواو بووە و کارکردن تێدا بەردەوامە، وەک محەمەد قادر باسى دەکات، بە تەواوبوونی ژمارەیەک هەلیکار بۆ دانیشتوانی ناحیەکە دەڕەخسێنێت.

شەقامی گشتی حاجیاوا بۆ چوارقوڕنە رووناکدەکرێتەوە

شەقامی گشتی حاجیاوا بۆ چوارقوڕنە رووناکدەکرێتەوە