وەزارەتی دارای وادەڵێت

بەشێك لە پارەی موچە نێردرا و یەکشەممە دابەش دەکرێت

964+

توانا نەقی

بەشێک لە تەمویلی موچەی مانگی شەشی موچەخۆرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم.

وەزارەتی دارایی بڵاوی کردەوە، کەمێک پێش ئێستا بڕێ 231 ملیار و 605 ملیۆن و 531 هەزار دینار وەک تەمویلی موچەی مانگی شەش خراوەتەوە هەژماری وەزارەتی دارایی.

ئەو بڕە بۆ موچەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان و خانەنشینانی شارستانی و سەربازی خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

رۆژی یەکشەممە 7.7.2024 دەست بەدابەشکردنی مووچەی سەرجەم ئەو توێژانە دەکرێت کەلەسەرەوە ئاماژە بەناوەکانیان دراوە.

لیستی موچەی مانگی حوزەیران رادەستی بەغدا كرا

لیستی موچەی مانگی حوزەیران رادەستی بەغدا كرا