114 رێکخراو و کەسایەتی بەشداربوون

گردبوونەوە؛ “دەڵێن مەترسی هەیە %75ی دهۆک لە دەست بدەین”

964+

ئەحمەد مستەفا

لە  سلێمانی 114 رێکخراو، کەسایەتی و چین و توێژ گردبوونەوە و داوایانکرد، وڵاتی تورکیا بارەگاکانی بباتە دەرەوەی خاکی هەرێمی کوردستان، “چونکە ئیکۆسایدی ژینگە و داگیرکاری کردووە”.

ئەوان لە سەکۆی ئازاد، لە پارکی ئازادی ئەمڕۆ چوارشەممە 3.7.2024، گردبوونەوە و پەیامی خۆیان بە رای گشتی راگەیاند.

سەروەر قەرەداغی، چالاکوانی ژینگە و یەکێکە لە بەشدارانی ئەو گردبوونەوەیە بە 964ی وت، “هێرش و داگیرکردنى خاک و ئیکۆسایدکردنى ژینگەى سروشتى کوردستان، لەلایەن دەوڵەتى تورکیاوە، رەتدەکەینەوە و بەتوندى لە دژى دەوەستینەوە، هێرشى بەردەوام و بۆردوومان بە دەستدرێژى و پێشێلکارى بۆ سەروەری خاکی کوردستان و ئیکۆسایدی سروشت دەبینین”.

ئەو وتی، “داوا دەکەین و دەبێت دەوڵەتى تورکیا هێرش و داگیرکارییەکانى لە خاکى کوردستان رابگرێت، وە بنکە و بارەگاکانى بباتە دەرەوەى کوردستان و ئیکۆسایدى ژینگەى کوردستان نەکات”.

جیاواز لە ژینگەکەی، بە گوێرەی بڵاوکراوەی رێکخراو و کەسایەتییەکان بێت، “ئامانجێکی تری دەوڵەتى تورکیا لە لەشکرکێشییە سەربازییەکەی، گەیشتنە بە چیای حەوت تەبەق لە ناحیەی شیلادزێ و دواتریش داگیرکردنی زنجیرە چیای گارەیە، کە بەمە حکومەتى هەرێمى کوردستان لە %70 – 75ى خاک و سنووری دەسەڵاتەکەى لە پارێزگای دهۆک لەدەستدەدات!” ئەوان وا دەڵێن.

ئیکۆساید چییە؟

بڕین و هەڵکەندن و تەختکردن و لەناوبردنی ژینگەیە، وە گۆڕینی بۆ کەش و دۆخێکی پێچەوانەتر لە سروشتە راستەقینەکەی، پسپۆری ژینگە دکتۆر دارا محەمەد لە بارەی ئیکۆساید دەڵێت، “پرۆسەی ئیکۆساید (بە هەمان چەشنی جینۆساید لەسەر ئاستێکی مرۆیی) لەسەر ئاستی ژینگەیی-مرۆیی کاریگەرە”.

بەپێى ئامارەکانى ڕێکخراوى سى پى تى، تەنیا، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو مانگی 6ی 2024، سوپای تورکیا 833 هێرش و بۆردوومانی بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق ئەنجامداوە، کە تەنیا لەم ساڵدا، هەشت هاوڵاتی مەدەنی، بەهۆی بۆردوومان و لەشکرکێشییەکانی سوپای تورکیا گیانیان لەدەستداوە، هێرشەکان بەم شێوەیەی خوارەوە بوون:
• پارێزگای دهۆک: 365 هێرش و بۆردوومان.
• پارێزگای هەولێر: 356 هێرش و بۆردوومان.
• پارێزگای سلێمانی: 102هێرش و بۆردوومان.
• پارێزگای نەینەوا: 10 هێرش و بۆردوومان.

ناوە بەشدارەکان؛
1- کۆمیسیۆنى ژینگەى کەنەکە.
2- ڕێکخراوى سروشتى کوردستان.
3- ڕێکخراوى ئازادبوون.
4- ڕێکخراوى پارێزەرانى ئاوى عێراق.
5- ڕێکخراوى ملەکەوە بۆ پاراستنى ژینگە.
6- ڕێکخراوى ژینگەى تەندروست.
7- د. ابتسام اسماعيل قادر – ماموستاى زانكۆ و سەرۆكى بنكەى گەلاوێژ.
8- د. شێرکۆ حەمەئەمین قادر – مامۆستای زانکۆ.
9- د. بڕوا ڕەسوڵ ئەحمەد – مامۆستای زانکۆ.
10- ئالان شکور حەمەی هەیەر – پارێزەرى ژینگە و شارەزا لە بواری سەلامەتی.
11- بیلال حسن ساڵح – ئەندامى ڕێکخراوی سروشتی کوردستان.
12- سامان گوڵ محەممەد – شاعیر و چالاکوان.
13- سوارە مەحمود حەسەن – چالاکوان و ڕۆژنامەنووس.
14- هەڵوێست کەریم – فیمینستی ژینگەیی.
15- محمد صالح بەرزنجى- نووسەر و ڕۆژنامەنووس.
16- ئامانج شارباژێڕی – نوسەر و ڕۆژنامەنووس و ل. ناوەندی ڕووناکبیری شارباژێڕ.
17- سەروەر قەرەداغى – ڕۆژنامەنوس و پارێزەرى ژینگە.
18- عەباس قادر – مافناس.
19- بەرزان شەلال – مامۆستا.
20- حکیم عبدالکریم عبدالرحیم – چالاکی مەدەنی.
21- شادیار شۆڕش – ڕۆژنامەنووس.
22- بەرهەم هەورامی – ڕۆژنامەنوس.
23- ڕێز لەتیف – میدیاکار.
24- بەهرە عومەر – ڕۆژنامەنووس.
25- ئاڤان نادر – ڕۆژنامەنووس.
26- شۆخان ساڵح میرزا – ڕۆژنامەنووس.
27- هێرش سیروان – ڕۆژنامەنوس.
28- ساکار محمد سعید – ئەندامى ڕێکخراوی سروشتی کوردستان.
29- شۆڕش خدر توفیق – چالاکی سیاسی.
30- لەتیف فاتیح فەرەج – نووسەر.
31- زکریا محمەد سعید – چالاکی مەدەنی .
32- پەروا علی – چالاکی مەدەنی.
33- ئومێد محمد ساڵح – ڕوژنامەنوس و شارەزای دادوەری .
34- سەنگەر عەبدوڵلا – چالاکوان.
35- ابراھیم محمد فرج – چالاکی سیاسی.
36- نەبیل موسا – پارێزەرى ئاوى عێراق.
37- عەبدوڵلا کەریم مەحمود – توێژەی بواری ئەنفال.
38- مهاباد نەجم – هاوڵاتی.
39- سەرکەوت پێنجوێنی – ب. ڕێکخراوی کیکۆ.
40- ئەڤین تاهیر- ئەندامی باڵای ئەکادیمیای زیرەکی دەستکرد.
41- ڕەهێڵ شەوکەت – ڕۆژنامەنووس.
42- بۆتان گەرمیانی – ڕۆژنامەنووس.
43- شایی ئارام – ڕۆژنامەنووس.
44- موحسین کەریم-میدیاکار
45- هەڵبەست عەبدوڵڵا – هاوڵاتی.
46- نوا عەبدوڵلا – خوێندکاری زانکۆ.
47- سەردەشت محمد صالح – پارێزەرى ژینگە.
48- نەخشەوان زیاد سمایل – مامۆستا و ئەندامى دامەزرێنەرى گۆیژە بپارێزە.
49- باران گەرمیانی – ڕۆژنامەنووس.
50- ئەرکان محەمەد – ڕۆژنامەنووس.
51- هێمن حسێن – ڕۆژنامەنووس.
52- هێمن ئەحمەد – ڕۆژنامەنووس.
53- فەیروز ئیسماعیل – ڕۆژنامەنووس.
54- شەن سدیق – میدیاکار.
55- شادی حەسەن – میدیاکار.
56- ناسیار موستەفا – ڕۆژنامەنووس.
57- شنا فایەق – ڕۆژنامەنووس.
58- هیوا سەید سەلیم – نووسەر و چالاکی سیاسی.
59- شكراڵلە حمد ئەمین سەعید – چالاكوانی مەدەنی.
60- بڕوا ئەسعەد – ڕۆژنامەنووس.
61- زۆسك باڵەك – ڕۆژنامەنووس.
62- هاوڕێ جەبار – چالاكوانی سیاسی.
63- گەرمیان تۆفیق – ڕۆژنامەنووس.
64- سەرمەند قەرەداغى – ژینگەدۆست.
65- ئەیاد محەمەد – ڕۆژنامەنووس.
66- شەیما عەدنان-چالاکوانی سیاسی.
67- هەرێم مەحموود – چالاکوانی سیاسی.
68- جومعە كەریم – چالاکوانی سیاسی.
69- كۆچەر عومەر – چالاکوانی سیاسی.
70- بڕوا عبدولڕەحمان – ڕۆژنامەنووس.
71- میران عەبدوڵا – ڕۆژنامەنووس.
72- بەرهەم لەتیف – ڕۆژنامەنووس.
73- نێچیر لەتیف – ڕۆژنامەنووس.
74- ژیان سان – ڕۆژنامەنوس.
75- محمد عەزیز – ڕۆژنامەوان.
76- کەسەر بوڵدان – ڕۆژنامەنوس.
77- زانــا مستەفا – ڕۆژنامەنوس.
78- دیاری فایەق – میدیاکار.
79- ژینا ئیسماعیل – ڕۆژنامەنوس.
80- نذیر میکائیل أحمد – چالاکوانی سیاسی.
81- شنۆ محمد – شاعیر و نوسەر.
82- ابراهیم حسن – جێگری بەرپرسی مەڵبەندی هەولێر(پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان).
83- گوڵباغ جەلال – چالاکوانی سیاسی.
84- شۆڕش حەمەئەمین – چالاکوانی سیاسی.
85- فەرهاد عەلی – چالاکوانی سیاسی.
86- ئەوین سالار – فەرمانبەر.
87- دڵنیا کەریم – فەرمانبەر.
88- دیانا کەریم – دەرچوی دانەمەزراو.
89- ڕێبین بەکر – ڕۆژنامەنوس.
90- ئاراس ئیبراهیم – ڕۆژنامەوان.
91- سازگار عمر امين – فەرمانبەر و چالاکوانى ژینگە.
92- هاوژین شوانە – ڕۆژنامەنووس.
93- هەوار محمد – ڕۆژنامەنووس.
94- سەیران محمد – پەرستار.
95- هێشو شوانە – ڕاگەیاندکار.
96- هەنار شوانە – خوێندکار.
97- ئاوارە سالار – مامۆستا.
98- ئاڤێستا عوسمان – ڕۆژنامەنوس.
99- هێرۆ بەهادین – ڕۆژنامەنوس.
100- جوانە محمد – مامۆستا.
101- ڕێبین هەورامی – ڕۆژنامەنوس.
102- عبدالرحمان حسین – مامۆستا.
103- نزار کامل حسین – ئەندازیاری کشتوکاڵی و ژینگەدۆست.
104- هەردی دولبەر – ڕۆژنامەنووس.
105- ئاوات علی ڕۆستەم – خۆبەخشى ژینگەیى.
106- توانا مستەفا – ڕۆژنامەنووس.
107- ڕۆژان ئەبوبەکر – ڕاگەیاندکار.
108- سامان فەریق – مامۆستا و ئەندام لە ڕێکخراوی سروشتی کوردستان KNO.
109- هەردى دولبەر – ڕۆژنامەنووس.
110- ئەنەس محمد – ڕاگەیاندکار.
111- وەلید ئەحمەد – ژەنیار.
112- پەخشان محمد – چالاکوان.
113- شەهلا حەفید – ئەندامى کۆمیسیۆنى ژینگەى کەنەکە.
114- د. ڕازاو گوڵێ مەحمود – پارێزەر.