لە رێگای ئیبراهیم خەلیل

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە کەسێک گیانی لەدەست دا

964+

شڤان عەبدوڵا

کەمێک پێش ئێستا لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای ئیبراهیم خەلیل لە زاخۆ کەسێک گیانی لەدەست داو کەسێکی دیکەش بە سەختی بیندارە.

نوێکرایەوە

رووداوەکە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی تەکسی و بارهەڵگرێک روویداوە و بەهۆیەوە گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ گیانی لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش بریندارە.

موقەدەم بێکەس، بەرپرسی بەشی هاتوچۆی ناو شاری زاخۆ بە 964ـی وت، زانیارییەکان لای ئەوان ئەوەیە کە ئەو دوو ئۆتۆمبێلە بەیەکیانداداوە و کەسێک گیانی کەدەستداوە و دانەیەکیش بریندارە و بەڕێگەوەن بۆ شوێنی رووداوەکە بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر.

ئەمیر عەلی، وتەبێژی تەندروستی زاخۆ بە 964ـی وت، ” گەنجە مردووەکە رەوانەی پزیشکی داد کراوە و بریندارەکەش لەژێر چاودێری چڕدایە لەفریاکەوتنی زاخۆ.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

پۆلیسەکەی هاتوچۆی زاخۆ گیانی لەدەستدا

پۆلیسەکەی هاتوچۆی زاخۆ گیانی لەدەستدا