هەدروەنە درونە

هونەرە میللییەكانی هەولێر لە چیك شایی و هەڵپەڕكێیان پێشكەش كرد

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

تیپی هونەرە میللییەكانی هەولێر لە كۆماری چیك بەشداریی فێستیڤاڵێكی كولتووری و هونەرییان كردووە و نمایشی خۆیان پێشكەش كرد.

هاوژین سەردار راهێنەر و ئەندامی تیپەكە لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لە كۆماری چیكەوە ئەمڕۆ یەكشەممە بە 964ی وت، تیپەكەیان لە فێستیڤاڵێكی كولتووری و هونەریی گەلان لە كۆماری چیك نمایشی خۆی كرد و چەند تابلۆیەكی هونەری و شایی و هەڵپەڕكێی كوردی پێشكەش كرد.

لە فێستیڤاڵەكەدا نزیكەی 80 تیپی هونەری لە وڵاتانی جیاجیاوە بە چەندین نمایش و تابلۆی هونەری لە سەما و هەڵپەڕكێ، بەشداریی فێستیڤاڵەكەیان كردووە.

تیپی هونەری هەولێر سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی رۆشنبیری و هونەریی هەولێرە و لە ساڵانی رابردووش بەشداریی چەندان فێستیڤاڵ و چالاكیی هونەرییان لە وڵاتانی دەرەوە كردووە.

"هونەر ئاوێنەیە و رووی نەتەوەکان لە هونەرەوە دەبینرێت"