"چووه‌ته سلێمانى"
گه‌نجێكى كه‌ركوك ونبووه و كه‌سوكارى به دوایدا ده‌گه‌ڕێن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له دوێنیوه گه‌نجێكى شاری كه‌ركوك له ماڵ چووه‌ته‌ده‌ر و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، براكه‌ى ده‌ڵێت، چووه‌ته سلێمانى به‌ڵام تا ئێستا نه‌یاندۆزیوه‌ته‌وه.
گه‌نجه‌كه، ناوى هێمن جەعفەر سادقە، ته‌مه‌ن 21 ساڵه.
هاوبه‌ش جه‌عفه‌ر، براى ئه‌م گه‌نجه به 964ـى وت، له كه‌ركوكه‌وه چوونه‌ته سلێمانى و ئه‌وێی بۆ گه‌ڕاون به‌ڵام نه‌یاندۆزیوه‌ته‌وه.
وتیشی “ئه‌مڕۆش سه‌ردانى رانیه‌مان كردووه بۆ سۆراغكردنى، به‌ڵام سه‌ره‌داومان ده‌ستنه‌كه‌وتووه”.
به قسه‌ى هاوبه‌ش، براكه‌ى نه نه‌خۆشی هه‌یه، نه کێشەی بارى ده‌روونى، نه كێشه و گرفتیشی له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكدا هه‌یه، ده‌شڵێت “یه‌كه‌مجاره به‌وشێوه‌یه ون ده‌بێت”.
باسی له‌وه‌ش كرد، له سلێمانى لایه‌نه پەیوه‌ندیداره‌كانیان ئاگاداركردووه‌ته‌وه و داواش له هاوڵاتیان ده‌كه‌ن له هه‌ر شوێنێك بینیان په‌یوه‌ندی به‌م ژماره مۆبایلانه‌وه بكه‌ن:
07501565412
07701370962